SNN ورده‌كارى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ماڵان بڵاوده‌كاته‌وه

دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ماڵان له‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ساڵى رابردوو دابه‌شكردنى نه‌وت تێیاندا وه‌ستاوه، سەرۆكی لیژنەی وزەش لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، “ساڵی رابردوو تەنیا 30% هاووڵاتییان نەوتی سپیان وەرگرتووە”.
دوێنێ سێشه‌ممه 13ى ئه‌یلول، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “مانگى داهاتوو ده‌ستبه دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ده‌كرێت و بۆ مه‌به‌سته‌ش بڕى 73 ملیار دینارمان ته‌رخانكردووه”.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNN دراون، “وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەستیكردووە بە ئامادەكاری بۆ كۆگاكردنی نەوتی سپی لە پارێزگاكانی هەرێم، بۆئەوەی لەگەڵ دەستپێكردنی سەرما و بارانبارین دەستبكرێت بە دابه‌شكردنی نەوت لەو شوێنانەوە كە ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە. هاوكات تائێستاش دیار نییە ئاخۆ نرخی نەوت بە پاڵپشتی حكومەت دەبێت بە نرخی 55 هەزار دابەشدەكرێت یاخود لە حكومەتی عێراقەوە هاوردە دەكرێت و بە نرخی 91 هەزار دینار دەدرێت بەهاووڵاتییان”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ساڵی رابردوو 111 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ماڵان‌دا دابەشكراوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو سەرژمێری و داتایانەی بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئامادەیانكردووە، یەك ملیۆن و 284 هەزار و 276 خێزان لە سلێمانى هەیە، بۆیە ئەمساڵ پێویستیان بە 257 ملیۆن و 489 هەزار و 200 لیتر نەوتی سپی هەیە، تاوەكو بەسەر ئەو خێزانانە دابەشیبكەن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “ساڵی رابردوو تەنیا لە 30%ی هاووڵاتییان توانیان نەوتی سپی وەربگرن و لە 70%ی هاووڵاتییان نەوتیان وەرنەگرت، ئەو نەوتەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابەشدەكرا و پاڵپشتی دارایی دەكرا بە نرخی 55 هەزار دینار و ئەو نەوتەشی لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم رەوانە دەكرا بە نرخی 91 هەزار دینار دابەشدەكرا. هاوكات بۆ هەموو هەرێمی كوردستان پێویستمان بە بڕی 250 ملیۆن لیتر نەوت دەبێت بۆ ئەوەی هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوت وەربگرێت و بۆ سنووری پارێزگای سلێمانیش پێویستیمان بە بڕی 110 ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی دەبێت”.
ئەوەش لەكاتێكدا كە لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە نێوان 265 بۆ 270 هەزار دیناردایە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








