
وهزارهتى دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی نوسراوێکی حکومەتی عێراق دەداتەوە کەداوایکردبوو لەماوەی 30 رۆژدا پێویستە داهاتی هەرێم ئاشکرا بکرێت، بەوەی هەولێر رازییە بەو داوایە.
رۆژی 19ـی ئەم مانگە، د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و تیایدا داوای چارەسەری کێشە داراییەکانی هەردوولای کرد، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، رازین بەو بڕگانە.
دوابەدوای ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، دەڵێت: “بەناوەڕۆکی نوسراوەکەتان رازین و بڕگەکانی جێبەجێدەکەین.
بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە و کۆپییەکی دەست SNN کەوتبوو، وەزیری دارایی عێراق ماوەی 30 رۆژی بۆ حکومەتی هەرێم دیاری کردووە تا دارایی هەرێم و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان رێکبخات.
لە خاڵێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتووە، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم هەژماردەکات و وردبینی بۆ دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، گوژمەی داهاتووی مووچە و شایستە داراییەکان دوای مانگی ئایار لەدوای رێکەوتنی هەردوولا دەنێردرێت.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









