“پێمانباشە یەكپۆشی جێبەجێبكەین و چاوەڕێی هاتنی قوتابیانی قۆناغی یەكەمین”

زانكۆى سهڵاحهدین | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین رایدهگهیهنێت، ئەو راپرسییەی پێشتر لەڕێگەی ئۆنلاین كردمان گلەیی خوێندكارانمان هاتەسەر، بۆیە بڕیارماندا دووبارە لەڕێگەی فۆڕمێكەوە راپرسییەكە دووبارە بكەینەوە و دهشڵێت: “چاوەڕێی هاتنی قوتابیانی قۆناغی یەكەمین”.
د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ئهمڕۆ ههینى 7ى تشرینى یهكهم، بەSNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی پێش دەستپێكردنی دەوامی زانكۆ بەڕێگەی ئۆنڵاین راپرسییەكمان ئەنجامدا بە جێبەجێكردنی سیستمی یەكپۆشی لە زانكۆی سەلاحەدین، ئەنجامی راپرسییەكە ئەوە بوو كە زۆرینە لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستەمەكەدا بوون، بەڵام دواتر لەلایەن هەندێك خوێندكارەوە دەنگی ناڕەزایەتی بەرزكرایەوە و گلەیی ئەوەمانلێكرا كە هەموو خوێندكاران نەیانتوانیووە لەو راپرسییەدا بەشداریبكەن، بۆیە ئێمەش لە ئەنجوومەنی زانكۆ كاركردنمان بەو ئەنجامە راگرت”.
لهبارهى بڕیارى دووباره كردنهوهى راپرسیهكه سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ئهوهشى خستهڕوو، “لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانكۆ بڕیارماندا كە لەدوای وەرگرتنی خویندكارانی قۆناغی یەكەم لەسەرجەم بەشە جیاوازەكان، جارێكی دیكە لەسەر ئەو بابەتە راپرسی دووبارە بكرێتەوە، بەڵام ئەمجارە لەڕێگەی فۆڕمێكی تایبەتەوە راپرسییەكە ئەنجامدەدرێت و هەر 25 هەزار قوتابییەكەی بەشە جیاوازەكانی زانكۆ ئەو فۆڕمەیان پێدەدرێت و بۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو، دواتر بڕیاری كۆتایی دەدرێت”.
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لهبارهى رهنگى جلهكانهوه ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ رەنگی جلەكان ئێمە، رەش و سپی، رەساسی و سپی و نیلی وسپی-مان دیاریكردووە و زۆرترین خواستیش لەسەر كام رەنگ بوو ئەوە هەڵدەبژێرین”.
لهبارهى ژمارهى خوێندكارانى قۆناغى یهكهم كه ئهوان ئێستا چاوهڕێى هاتنیان دهكهن بۆ دووباره كردنهوهى راپرسیهكه د. كامەران یونس دهڵێت: “بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن توانای وەرگرتنی پێنج هەزار و 250 خوێندكارمان هەیە و دەتوانین كورسییەكانمان بۆ سەروو پێنج هەزار و 300 كورسی زیادبكەین ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵا داوامان لێبكات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









