لە SNNوە هۆکاری لێکردنەوەی کامێرەکانی پۆینت تو پۆینت ئاشکرا دەکرێت

کامێرەی پۆنیت تو پۆینت
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی چەندجارێك لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە بەچەك هێرشكرایە سەر ئەو كامێرایانەی كەوابڕیارە بۆ چاودێری تیژەڕەوی ئۆتۆمبێل بخرێنە گەركە بە (پۆینت تو پۆینت) ناسراون و هاوكات جارێكیش ئاگر لەژێر یەكێك لەوكامێرایانە كرایەوە بە مەبەستی سوتاندنی، دوابەدوای ئەو ڕووداوانە كۆمپانیای جێبەجێكار ئەوكامێراینەی لێكردەوە، SNNیش هۆكاری پشت لیكردنەوەی ئەوكامێرایانە ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی دانانی كامێرای جێگیری چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لێكردنەوەی ئەو كامێرایانەی كە پێشت دانرابوون لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی پیرەمەگرون بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە واژووی كۆتایی نەكراوە لەسەر ڕادەستكردنی ئەو كامێرایانە بە كۆمپانیاكەمان كە بەگوێرەی گرێبەستەكە دەبێت لەسەرەتادا وەزارەتی ناوخۆ ڕەزامەندی بدات لەسەر جۆری ئەوكامێرایانە و هەروەها ڕادەستكردنیان بە كۆمپانیاكەمان و پاشان ئاگادار كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی فەرمی، بەڵام تا ئێستا هیچ كام لەو ڕێكارانەئەنجام نەدراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا ئەو كامێرایانە نەبەستراونەتەوە بە (سێرڤەرەوە) كەئەوەش پێویستی بەكات هەیە ودوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەتواندرێت ئەوكارە ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەندجارێك هێرش كراوەتە سەر كامێراكان و زیانی دەیان هەزار دۆلار بە كۆمپانیاكە كەوتووە بۆیە وا بەباشزانرا كە ئەوكامێرایانەی هەڵواسراون لێبكرێنەوە.
لە زانیارییەكانی SNNئەوەش هاتووە، كۆمپانیای جێبەجێكار و وەزارەتی ناوخۆ پەشیمان نەبوونەتەوە لەگرێبەستەكەی نێوانیان، بەڵكوو هەردوولا سورن لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو كامێرایانە بەگەڕ بخرێن، لە دوای تەواوبوونی ڕێكارە كارگێڕی و ئیداری ویاساییەكان پرۆژەكە وەك خۆی جێبەجێكردەكرێت و كامێراكان جارێكی دیكە هەڵدەواسرێنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









