“مامۆستایەکی بەریتانی لە کوردستان دەستدرێژی کردووەتە سەر 131منداڵ”

SNN
ماڵپەڕی BBC، ی بەریتانی لە هەواڵێکدا رایگەیاند: ئاژانسی نیشتمانی تاوانەکانی بەریتانیا زانیاری دەربارەی مامۆستایەک بە ناوی (نیکۆلاس کلیتۆن)ی تەمەن 47 ساڵ بڵاودەکاتەوە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر 131 منداڵ.
بی بی سی ئاماژە بەوەدەکات، ئەو مامۆستایە لە هەرێمی کوردستان و چەندین وڵاتی دیکە وانەبێژ بووە و بەرێوەبەر بووە، بەڵام دوای ئەوەی لە وڵاتی کەمبۆدیا داوای وێنەی رووتی منداڵێکی 13 ساڵان دەکەن، ئاشکرا دەبێت و راستەوخۆ دەستگیر دەکرێت و دەنێرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.
ماڵپەڕە بەریتانییەکە، ئاماژە بەوەش دەکات کە نیکۆلاس کلیتۆن، لە یەکێک لە خوێندنگەکانی هەرێم بەڕێوەبەر بووە، بەشێکی زۆری پەیوەندییەکانی لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە لەگەڵ خوێندکارەکانی ئەنجامداوە، هەر لەوێشەوە کاتی ژوان و یەکتربینی لەگەڵ خوێندکارەکانی داناوە، ئاژانسی نیشتیمانی تاوانەکانی بەریتانایا (NCA) دوای لێکۆلێنەوە بۆیان دەرکەوتووە کە (کلیتۆن) لە ماوەی سێ مانگدا پەیامی بۆ سەدان کوڕ لە سەرانسەری جیهانەوە ناردووە، لە فلیپین، سریلانکا، سەنگافورە، تایلەند، ئەندەنوسیا، عێراق، مەغریب، تورکیا و چەندانی دیکە.
لەکاتی ئێستاشدا ناوبراو کە خەڵکی شاری لیڤەرپوڵی بەریتانیایە، لە 23ی ئاب لە دادگای لیڤەرپوول ئامادەبوو، تێیدا دانی بە سێ تۆمەتی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ منداڵێکی خوار 16 ساڵ و یەک تۆمەتی هاندانی ئیستغلالکردنی سێکسی منداڵێکی ناوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









