لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كۆشكی سەلامی بەغدا دەبێتەوە بە كۆشكی سەوزی یەكێتی

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەوە ئینكاری پارتی و ئامادەنەبوونیان بوو بۆ گەیشتن بەرێككەوتن لەگەڵ یەكێتی لەكاتێدا سەرۆك بافڵ چەندین جار دەستپێشخەری ڕاگەیاند و بەتایبەتیش چەندجارێك سەردانی سەرۆكی پارتی كرد، بەلام ئامادەی ڕێككەوتن نەبوون، بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامی ئەوئینكارییە دەبینن و لەچەند كاتژمێری داهاتوودا كۆشكی سەلامی بەغدا دەبێتەوە بە كۆشكی سەوزی یەكێتی.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: زیاد لە نۆ مانگە یەكێتی نشتمانی كوردستان هەوڵدەدات لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بگاتە ڕێككەوتن بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتی چەندین دەستپێشخەری ڕاگەیاند بەڵام لەلایەن پارتییەوە وەڵامی ئەرێنی نەدراینەوە، سەرەڕای ئەوەش سەرۆك بافڵ چەندین جار سەردانی سەرۆكی پارتی كرد بەمەبەستی گەیشتن بەڕێككەوتن بەڵام دیسان ڕەتیانكردەوە رێكبكەون.
ئاماژەی بەوەشكرد، سووربوونی پارتی بۆ سەپاندنی بۆچوونی خۆی و ئینكاری سیاسی وای لەوحزبە كرد كەنەتوانێت لەگەڵ یەكێتی بگەنە ڕێككەوتن، ئەمەش لای هەمووهێز و لایەنەسیاسییەكان ڕوونە كە نیەتی یەكێتی گەیشتبووە بە ڕێككەوتن بەڵام ئەوە پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ئامادەی ڕێككەوتن نەبوولە ماوەی ڕابردوودا تا كار گەیشتە ئەوەی هەر لایەنە و كاندیدی خۆی هەبێت.
ئەوئەندامەی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە: دەرچوونی كاندیدەکەی یەكێتی كە (د.بەرهەمساڵح)ە یەكلایی كراوەتەوە و زۆرینەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان دڵنیاییانداوە دەنگەكانیان بۆ ناوبراو دەبێت، بۆیە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كۆشكی سەلامی بەغدا جارێكی دیكە دەبێتەوە بە كۆشكی سەوزی یەكێتی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









