وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

سەردەمی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
SNN
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات 476 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەیە.
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11521) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (959) هاووڵاتی لە (30) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (354) لە هەولێر، (175) لە سلێمانی، (430) لە دهۆك. وە (10652) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (194) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (791) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (313) هەولێر، (220) سلێمانی، (258) دهۆك. دەرەنجام (15) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر:
(1) پۆزەتیڤ: پیاوێك تەمەن (38) ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو.
پارێزگای سلێمانی:
(8) پۆزەتیڤ: (5) ئافرەت تەمەنیان (67)، (47)، (47)، (38)، (٣٧) ساڵ و (3) پیاو تەمەنیان (57)، (37)، (26) ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.
پارێزگای دهۆك:
(6) پۆزەتیڤ: (6) پیاو ساڵ، پیشەیان پاسەوانە لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون، یەکیان دانیشتووی شاری دهۆکە و پێنجیان دانیشتووی قەزای ئاکرێن.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (66265) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (476) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (386) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (85) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









