بورهان عەلی: زۆربوونی باخ و ڤێلاكان زەواجی میسیاریان زیاد كردووە

بورهان عەلی، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات زۆربوونی باخ و ڤێلا لەدەرەوەی شارەكان وهاوكات رێگریی لە فرەژنی، بووەتە هۆی ئەوەی هاوسەرگیری میسیار زۆر ببێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك جاریش دوور لە هاوسەرگیری میسیار كاری بەدرەوشتی دەكرێت، بەڵام كاتێك پیان دەزاندرێت دەڵێن زەواجی میسیارمانكردووە، بۆیە ئەركی پەرلەمانە سنوورێك بۆ ئەم دیاردەیە دابنێت.
بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی كۆمەڵگای ئێمە كۆمەڵگایەكی زۆرینە موسڵمان و باوەڕدارن بەڵام بەیاسا فرەژنی تیادا قەدەغەكراوە بۆیە پیاوان بەدوای ڕێگاچارەی دیكەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی كارەكەیان بەگوناه ئەژمار نەكرێت، بۆ ئەومەبەستەش پەنا بۆ ئەنجامدانی زەواجی میسیار دەبەن وحاڵەتەكانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوولە زۆربوون و پەرەسەندنە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پاڵ قەدەغەكردنی فرە ژنی هۆكارێكی دیكەی زۆربوونی زەواجی میسیار بۆ زۆربوونی باخ وگێلاكان دەگەڕێتەوە لەدەرەوەی شارەكان، بەجۆرێك كاتێك پیاویان ئەو ژنانەی پەنا بۆئەمجۆرەهاوسەرگیرییە دەبەن لەحاڵەتی دەستنەكەوتنی شوێن بۆ ئەوەی هاوسەری یەكەمی پیاوەكە یاخود كەسوكاری ژنەكە بەم هاوسەرگیرییە نەزانن پەنا دەبەنە بەر ئەو باخ و ڤێلایانەی كە لەدەرەوەی شارەكان دروستكراون وهەندێكجاریش كاری بەدڕەشتی ئەنجامدەدرێت بەڵام كاتێك پیاندەزاندرێت دەڵێن هاوسەرگیری میسیارمانكردووە.
سەۆكی یەكێتی پیاوان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ڕێگریكردن لەزیاتر بوونی ئەمجۆرە حاڵەتانە، ئەركی پەرلەمانە كە لەڕێگەی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و لیژنەی كاروباری ژنان ولیژنەی یاسا هەمواری یاسای ڕێگریكردن لە بابەتی فرەژنی بكەنەوە یاخود ئەگەر ئەوەش ناكەن دەتوانن زەواجی میسیار بە یاسا ڕێكبخەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









