
نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی 20/10/2022 لەسنوری قەزای پێنجوێن دەستدەكرێت بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان، بۆ هەر ماڵێك بڕی 200 لیتر دابیندەكرێت و بڕی 103 هەزار و500 دینار وەردەگیرێت، ئەوەش بڕێكی زۆرە و پێی ناوترێت دابەشكردنی نەوت بەڵكو ئەوە فرۆشتنی نەوتە بە هاووڵاتییان.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزەو پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی چاوەڕێمان نەدەكرد لە دابەشكردنی نەوتی سپی ئەو نرخە زۆرە بوو كە لە سەر ئەو نەوتە دانراوە بڕیارە بدرێت بە هاووڵاتیان، لەكاتێكدا لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس لە 33 هەزار دینار دەكرا بۆ هەر بەرمیلێك، بەڵام ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند كە نرخی بەرمیلێك بە 103 هەزار دەدرێت بە هاووڵاتیان ئەمە پێی ناوترێت دابەشكردنی نەوت بەڵكو ئەمە فرۆشتنی نەوتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی پێویستیمان بە بڕی 110 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەبێت بۆئەوەی هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوتی پێبدرێت، بەڵام ئەو نەوتەی دابینكراوە بڕی 19 ملیۆن لیترە و تەنها بۆ ناوچە شاخاوییەكان دابینكراوە.
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەونەتەی كە ئەمساڵ بە بڕی 103 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان هەمان ئەو نەوتەیە كە ساڵی ڕابردوو بە 55 هەزار دینار دەدرا بە هاووڵاتیان و لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دابیندەكرا، هاوكات بڕیارە بڕی 15هەزار لیتر نەوتی دیكە لە عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم بكرێت بە بڕی 33 هەزار دینار بدرێت بە هاووڵاتیان هیوادارین حكومەتی هەرێم نرخی ئەو نەوتەش بەرزنەكاتەوە و بە نرخی خۆی دابەشی بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









