حكومەتی هەرێم جیاوازی دەكات لە دابینكردنی پارە بۆ بەلێندەران و 920 بەڵێندەری سلێمانی مایە پووچ بوون

0
463

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەهۆی جیاوازیكردنی حكومەتی هەرێم لە دابینكردنی پارە بۆتەواوكردنی پرۆژەكان و هەروەها خەرجكردنی پارەی بەڵێندەران لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم بووەتەهۆی ئەوەی بەسەدان پرۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی كاركردنتیایاندا ڕابگیرێت و هاوكات زیادلە 920 بەڵَندەریش مایە پووچ ببن، بەڵام ئەم حاڵەتە لەهەولێر ودهۆك كەمتر تۆماركراوە ئەوەش بەهۆی دابینكردنی پارە لەسەر داهاتی گشتی.

بەگوێرەی ئەو زانیاری و داتایانەی كە لە یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لقی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و حكومەتی هەرێم سیاسەتێكی نایەكسان و تەواو جیاواز لەگەڵ بەڵێندەری پارێزگاكانی هەرێم دەكات، بەجۆرێك بەڵێندەرانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەتەواوی پەراوێزخراون و بەڵێندەرانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك گرفتێكی ئەوتیان نییە لە دابینكردنی پارە بۆتەواوكردنی پرۆژەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لقی سلێمانیدا ئەوە نیشاندەدەن كە لە ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 873 پرۆژەی گرنگ و ستراتیی و پێویست لە هەمووسێكتەرە جیاوازەكان كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی ئامادە نییە پارە بۆ بەڵێندەری ئەو پرۆژانە خەرج بكات لە كاتێكدا زۆرێك لەو پرۆژانە زیاد لە %50ی كارەكانیان تەواوكراوە و بەڵێندەران لەسەر گیرفانی خۆیان پارەیان خەرجكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەربەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی ئامادەنییە ئەوبڕە پارانە بۆ بەڵێندەران خەرجبكاتەوە كە لەسەر گیرفانی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان خەرجیانكردووە، بووەتەهۆی ئەوەی كە لەكۆی هەزار و 260 بەڵێندەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی، زیاد لە 920بەڵێندەر مایە پووچ بوون لەكاتێكدا ئەم حاڵەتە لە پارێزگاكانی هەولێر ودهۆك یان نییە یاخود زۆر بەكەمی بوونی هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this