به‌ریتانیانیه‌كان داواى گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن

خۆپیشاندانى گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌كێتى ئه‌وروپا له به‌ریتانیا | فۆتۆ: Ruptly
SNN
له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى لیز تره‌س، نوێترین سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا دووباره هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانى له‌نده‌ن و به هه‌ڵكردنى ئاڵاى یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ئه‌و یه‌كێتیه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى وه‌رزى زستان به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك و غازى سروشتى ناكۆكییه سیاسییه‌كانیش له به‌ریتانیا گه‌رم بوونه‌ته‌وه و له نوێترین پێشهاتى سیاسیش‌دا لیز تره‌س، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته پاش تێپه‌ڕینى كه‌متر له دوو مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى كێشایه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى تره‌س، شه‌قامه‌كانى له‌نده‌ن به‌یانى یه‌كشه‌ممه 23ى نیسان، شین پۆشبوون و هه‌زاران خۆپیشانده‌ر به ئاڵاى یه‌كێتى ئه‌وروپاوه له پاركى له‌نه‌وه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته رۆیشتن. ئه‌وان داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى بریگزتیان ده‌كرد كه بووه هۆكارى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا.
له به‌شێك له‌و دروشمانه‌ى كه خۆپیشانده‌ره‌كان به‌رزیانكردبوویه‌وه نووسراوبوو، “بریگزت هه‌رگیز نه‌یتوانى هیچ له چاره‌نووسى به‌ریتانیه‌كان بگۆڕێت” له به‌شێكیشیان نووسرابوو، “پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا”
نیکی ئاجیبادە، خانمه مامۆستایه‌كى ته‌مه‌ن 60 ساڵه و خه‌ڵكى شارى واركشایه‌ره و له شاره‌كه‌ى خۆیه‌وه چووه‌ته له‌نده‌ن بۆ خۆپیشاندان و له‌باره‌ى كاره‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئێمه دێت ده‌رئه‌نجامى ریفراندۆمى ساڵى 2016ه بوو بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتى ئه‌وروپا”.
ئۆلیڤه‌ر جاكسن، كرێكارێكى ته‌مه‌ن 26 ساڵه و به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌یه پێیوایه، “باشترین رێگه بۆ رزگاربوون له دۆخى شپرزى سیاسى به‌ریتانیا و گێڕانه‌وه بۆ ناو هاوكێشه‌ى سیاسى بریتیه له دووباره بوونه‌وه به به‌شێك له یه‌كێتى ئه‌وروپا”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









