زیندانیانى بادینان داواى گواستنهوهیان دهكهن بۆ زیندانهكانى سلێمانی

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان و شیلادزێ | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان رایدهگهیهنێت، لەناو چاكسازی هەولێر لەلایەن ئیدارەی چاكسازییەكەوە مامەڵەیەكی زۆر خراپ و شەڕی دەروونی لەگەڵ دەستگیركراوانی بادینان دەكرێت بۆیە، داوامانكردووە دۆسییەكانیان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی بگوازرێتەوە، دهشڵێت: “لەلایەن ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێرەوە داواكارییەكەمان بەرزناكرێتەوە بۆ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی”.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی راگەیاند، “دۆخی دەستگیركراوانی بادینان لە ئاستێكی خراپدایە و لە دوای مانگرتنەكەیان لە زیندان، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەكەوە شەڕی دەروونییان لەگەڵ دەكرێت و لە چەندین مافی سەرەتایی بێبەشكراون ئەوەش پێچەوانەی یاساكانی مافی مرۆڤە، هەر بەهۆی ئەو مامەڵە خراپەی لەگەڵیاندا دەكرێت داوامانكردووە دۆسیەكەیان لە ههولێرهوه بگوازرێتەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی”.
لهبارهى هۆكارى جێبهجێنهكردنى داواكارییهكهیانهوه سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان وتیشى: “لەلایەن ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێرەوە داواكارییەكەمان بەرزناكرێتەوە بۆ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی”.
لهبارهى پێشێلكردنى مافى ئهو زیندانیانه بهشدار حهسهن ئهوهشى خستهڕوو، “لەلایەن چاكسازی گەورانی هەولێرەوە رێگە بەدەستگیركراوانی بادینان نادرێت بخوێنن و هەندێك رێكاری دیكەش بێبەشكراون، هاوكات ئاوی پێویستیان بۆ خواردنەوە نییە، شوێنەكەشیان نەگونجاوە، بەجۆرێك لە هۆڵێكدا تەنیا جێگای هەشت كەس دەبێتەوە، بەڵام زیاتر لە 20 كەسی تێدایە، ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی تووشی چەند نەخۆشییەكی پێست ببن”.
به وتهى سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، “بەهۆی تەداخولی حزبی و سیاسی لە دۆسیەی ئەودەستگیركراوانەی بادینان، تا ئێستا نەتوانراوە بە ئازادكردنی مەرجدار لەزیندان ببرێنە دەرەوە، لەكاتێكدا ئەو دەستگیركراوانە بەهۆی ڕەخنە گرتنەوە لە حكومەت دەستگیركراوان، هاوكات ئەوانەی بەگوێرەی ماددەی ( 1) لە یاسای ژمارەی (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە تێكدان و پشێوی نانەوە و تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە، دەبێت ئازادبوونی مەرجدار بیانگرێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









