قائیمقامی سلێمانی: سەوزکردنی شاخی گۆیژە ئەرکێکی نیشتیمانییە

SNN-
پرۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژە لەسەر ڕووبەری 40 دۆنم زەوی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، قائیمقامی سلێمانیش بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات و دەڵێت، سەوزکردنی شاخی گۆیژە خەمێکی گشتی و ئەرکێکی نیشتیمانییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە23ی تشرینی یەکەمی 2022، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قایمقامیەت لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو رێکخراوی (CDO) و (CECVI) کۆبووەوە و باس لە میکانیزم و دیاریکردنی شوێنی چاندنی نەمامەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژەی (سەوزکرنی شاخی گۆیژە لەسەر رووبەری 40 دۆنم زەوی) کرا، کە بە هاوکاری و هەوڵ و ماندووبونی هەردوو رێکخراوەکە پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت:”رێکخراوەکانی کۆمەڵکەی مەدەنی هاوشانی کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت رۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە لە سەوزکردنی شاخی گۆیژەدا و لەو پێناوەدا کاریان کردووە، وە هاوکاری باشی پرۆژەکان بوون و جێدەستیان دیاربووە”.
لە بارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و دیاریکردنی زەوی بۆ چاندنی نەمامەکان، وتیشی:” رووکاری شاخی گۆیژە بەڕووی سلێمانی نزیکەی دوو هەزار دۆنم سەوزکراوە هێشتا ڕووبەرێکی زۆری ماوە کە پێویستی بە سەوزکردن هەیە، لەو ڕووبەرەدا بە هەماهەنگی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان رووبەری ٤٠ دۆنم زەوی دیاریدەکەین تاوەکو رێکخراوەکە دەستبکات بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە”.
لەو رووەشەوە قایمقامی سلێمانی هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە دوپاتکردەوە و وتی، “سەوزکردنی شاخی گۆیژە ئەرکێکی نیشتیمانییە وهەستکردنە بە پەرپرسیارێتی،هاوکات خەمێکی گشتییە و لەڕووی ژینگەیەوە خزمەتێکی گەورە بە شاری سلێمانی دەکات”.
ئەم پرۆژەیە هەردوو رێکخراوی (CECVI , CDO) کاریان لەسەر کردووە، وە هەروەها رێکخراوی خۆبەخشی ئیتاڵی (AICS) ئەرکی تێچوونی پرۆژەکەی خستۆتە ئەستۆی خۆی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









