مزگەوتێکی گەورە لە هەلێر دەڕوخێندرێت

0
866

SNN-

دەزگاى خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی رایگەیاند، “مافیاکانی گیرفان و پارە” پڕۆژەى دروستکردنى مزگەوتێکى گەورەیان لە هەولێر وەستاندووە و دەیانەوێت بیڕوخێنن.

دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، دەزگاکەیان هەڵساوە بە دروستکردنی مزگەوتی دریم ستی کە چوار منارەی بەرز لەخۆ دەگرێ بە قوڵایی 50 مەتر لە ژێر زەوی و 46 مەتر لەسەر زەوی کە تا ئێستا زیاتر لە 900،000$ خەرجکردووە.

دەشلێت “بەڵام دیارە مافیاکانی گیرفان و پارە ئەم پرۆژە گەورەیان وەستاندووە دەیانەوێ بیروخێنن بەمەبەستی گۆڕینی شوێنەکەی بە شوێنێکی تر کە شیاو نیە و پارە ناکات تەنها بۆ پارە”.

دەقى راگەیەنراوەکە:

بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم

بەرێز سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێم

بەرێز سەرۆکی پەرلەمان

بەرێز جەنابی والی هەولێر

بەرێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی

بەڕێز بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنان

کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و موسلمانانی هەرێم

دانیشتوانی شاری هەولێری سولتان موزەفەر

مامۆستایانی ئاینی و میمبەر دۆستانی پێغەمبەر

(داواکاری و هەڵوێست )

دەزگای خێرخوازی حاجی ادریس سورچی هەڵساوە بە دروست کردنی مزگەوتی دریم ستی کە چوار منارەی بەرز لەخۆ دەگرێ بە قوڵایی 50متر لە ژێر زەوی و 46متر لەسەر زەوی کە تا ئێستا زیاتر لە 900،000$ لێ سەرف کرایە.

بەڵام دیارە مافیاکانی گیرفان و پارە ئەم پرۆژە گەورەیان وەستاندووە دەیانەوێ بیروخێنن بەمەبەستی گۆڕینی شوێنەکەی بە شوێنێکی تر کە شیاو نیە و پارە ناکات تەنها بۆ پارە.

بۆیە هیواخوازم بۆ بەرز راگرتنین ناوی خودا بهێنە سەر هێل و رێگەنەدەن بۆ بەرژەوەندی گیرفانی کە کەسانێک و پارە ئیمانمان لەکەدار بکرێت .

ئیتر لە ئێوەی گەورە چاوەرێی هەڵوێستین بەتایبەت چونکە حکومەت حکومەتی چاکسازیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this