SNN هۆكاری دابەزینی نرخی دۆلارئاشكرا دەكات

0
1302

SNN-عەلی حەمەسەعید

دوایێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاست لە شەش مانگی ڕابردوودا دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە 145 هەزار و 500دینار.

لەدوێنێوە نرخی دۆلار بەردەوام ڕوو لە دابەزینی زیاتر دەكات، بەڵام ئەمڕۆ لەپێشهاتێكی چاوەڕواننەكراودا نرخی 100دۆلار بۆ 145 هەزار و 500 دینار دابەزی، بە وتەی خاوەن نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئەو دابەزینە خێرایە پەیوەندی بە هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی عێراقەوە هەیە بۆ ئەوەی نرخی دۆلار داببەزێنن و هاوكات هۆكارێكی دیكەش پەیوەندی بە خستنەڕووی دۆلاری زیاتر هەیە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.

ئاری ڕەسوڵ، خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە 145 هەزار و500 دینار، لەكاتێكدا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100دۆلار بە 146 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام چەند كاتژمێرێك پێش ئێستا نرخی دۆلار زۆر بەخێرایی دابەزی، دوای بەدواداچوون بۆمان دەركەوت كە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵێكی جددی هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنێكی تایبەت بكرێت لەسەر دووبارە دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەك پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردوەتەوە و ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانیان كردووە بۆ ئەوەی بیخەنە بەرنامەی كارەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە خستنەڕووی دۆلارەوە هەیە بە رێژەیەكی زۆر زیاتر بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەجۆرێك لەم هەفتەیەدا بەراورد بەهەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی لە %3 خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە زیاتر بووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی بەشێكی زۆری بازرگانان و هاووڵاتیان زیاتر دۆلار دەفرۆشن، چونكە ترسیان لەوە هەیە نرخەكەی زیاتر دابەزێت.

ئەو خاوەن نوسینگەیەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نرخی دۆلار لە بازاڕی دۆلارەكە ناجێگیرە و سات بەسات گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەڵام ئەگەر بانكی ناوەندی بەردەوام بێت لەو سیاسەتە
و ڕۆژانە بڕێكی زۆر دۆلار بخاتە بازاڕەوە بێگومان نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت ئەم ناجێگیرییەی بازاڕیش بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی بانكی ناوەندی عێراق بە فەرمی ڕوونكردنەوەی خۆی دەدات لەسەرگۆڕانكاری لە سەر نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this