بەشدار حەسەن: بەڕێوەبەری چاكسازی هەولێر ئەفسەرێكی سەربە زێرەڤانی پارتییە وگرفتمان بۆ دروستدەكات

بەشدار حەسەن
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوە دەكات بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەفسەرێكی سەربە هێزەكانی زێرەڤانی پارتییە و لەناو ئیدارەی چاكسازییەكە مامەڵەیكی زۆرخراپ لەگەڵ دەستگیركراوانی بادینان دەكرێت، هاوكات لەلایەن ئەو ئەفەسەرەی زێرەڤانییەوە رێگری دەكرێت لە گواستنەوەی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بەSNNی ڕاگەیاند: زیاد لە دوو هەفتەیە داوایەكی یاسایمان ئاراستەی ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێر كردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتییەوە دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان لە هەولێرەوە بگوازرێتەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەفسەرێكی سەر بەهێزەكانی زێرەڤانی پارتییە، ڕێگری لەو داواكارییەمان دەكرێت و داواكارییەكەمان بەرزناكاتەوە بۆ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەلایەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی دەستگیركراوانی بادینان لە ئاستێكی خراپدیە بەتایبەت لەڕووی دەرونییەوە لەدۆخێكی زۆرخراپدان و لەلایەن بەرپرسانی زیندانەكەوە شەڕی دەروونییان لەگەڵ دەكرێت، بۆیە ئێمە بەپێویستمانزانی كە بەهۆی ئەومامەڵە خراپەی لەگەڵیاندا دەكرێت دۆسیەكانیان لە هەولێرەوە بگوازرێتەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێرەوە تەنانەت ڕێگەی بە ئێمەی پارێزەرانیش نادرێت سەردانی دەستگیركراوانی بادینان بكەین و لەڕەوشی تەندروستی و دەروونیان بكۆڵینەوە و كەسوكاریان لەدۆخی ناوزیندان ئاگادار بكەینەوە، ئەوەش پێچەوانەی یاسا و مافە سەرەتاییەكانی هەر دەستگیركراوێكە كە بەهەر تۆمەتێك دەستگیركرابێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









