
مووچە
SNN-
سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت بە ئەلیكترۆنی، هەر فەرمانبەرێك كۆدی بێ هاوتای خۆی دەبێت بۆ مووچە و مووچەكە تەنیا بەو خاوەن كۆدە دەدرێت.
عەبدولحەکیم خەسرەو، رایگەیاندووە، لەم قۆناغەدا كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت، ئێستا مووچەی پێشمەرگە بە ئەلیكترۆنی كراوە و بۆ فەرمانبەرانیش هەنگاوەكان لە كۆتاییدان.
راشیگەیاندووە:” لەم كابینەیەدا دوو مووچەییمان نەهێشت، لەكاتێكدا لە عێراق ئەو دیاردەیه زۆرە و بەهەدەردانی زۆری پارە هەیە، لە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دووپات لە ژمارە دروستەكانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و لەوێش هاتووە، كە هەرێمی كوردستان 682 هەزار فەرمانبەری هەیە، جگە لە مووچە و مینحەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەتەكان”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









