تەندروستی راپەڕین سەبارەت بە توشبوونی هاوڵاتیەکی رانیە بە کۆڕۆنا رونکردنەوە دەدات

نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا
SNN-محەمەد مستەفا
هاووڵاتیەکی خەڵکی قەزای رانیە دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێت و بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕینیش دەڵێت “ئەو هاوڵاتیە لە سلێمانی کەرەنتین کراوە و نەگەڕاوەتەوە سنوری ئیدارەی راپەڕین و تێکەڵی خەڵکی نەبووە “
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNNی راگەیاند: “وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە هەشت کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون، کە یەکێک لە توشبووەکان خەڵکی قەزای رانیەیه و لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە”.
وتیشی: “ئەو هاووڵاتیە لە دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئێران لە رێگەی مەرزی باشماخەوە، پشکنینی بۆ کراوە و لە سلێمانی کەرەنتین کراوە، پاشان دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە”.
باسی لەوەشکرد: “هاووڵاتیانی راپەڕین دڵنیا دەکەنەوە کە ئەو هاووڵاتیە بە هیچ شێوەیەک نەگەڕاوەتەوە ئیدارەی راپەڕین و تێکەڵی هیچ دانیشتوویەکی راپەڕین نەبووە”.
تەها محەمەد ئاماژە بۆ ئەوەشکرد: “ماوەی زیاتر لە مانگێکە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین تۆمار نەکراوە و کەرەنتینەکانیش چۆڵکراون”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









