ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌دات له هێرشى ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر

ئاڵاى ئه‌مریكا و ئێران | فۆتۆ: PA Images via Getty Images
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشى ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌سه‌ر هێڵین و وتیشى: “مافى خۆمانه هێزه‌كانمان له عێراق له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بپارێزین”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى تشرینى دووه‌م، بڵاوكراوه‌ته‌وه عه‌قید جۆ بوچیانۆ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، “به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى دۆخى ناوچه‌كه و عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌سه‌ر هێڵین و به مافى خۆشمانى ده‌زانین هه‌موو كارێك بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌لامه‌تى هێزه‌كانمان بپارێزین له عێراق”.
وتیشى: “له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشى ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌سه‌ر هێڵین”.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى واڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى راپۆرتێكى له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشى ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “سعودیە زانیاری هەواڵگری لەگەڵ واشنتۆن هاوبەشى پێکردووە و هۆشداری داوە لە هێرشی نزیکى ئێران بۆ سەر ئامانجەکانی ئەو وڵاتە له پارێزگاى هەولێر”.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لە وەڵامی ئەو هۆشدارییەدا، سعودیە و ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی دراوسێ ئاستی هۆشداریی هێزە سەربازییەکانیان بەرزکردووەتەوە”.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى واڵ ستریت جۆرناڵ، “ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر سعودیە و پارێزگای هەولێر، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ لادانی سەرنج لە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان کە لە مانگی ئەیلولەوە وڵاتەکەی گرتووەتەوە”.
رۆژنامەکە لە زاری وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپییەوە ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئه‌وان نیگەرانین لە شێوەی ئەو مەترسییە، لە پەیوەندییە بەردەوامەکانیش لە ڕێگەی کەناڵە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەگەڵ سعودییەکاندا ماون و درێغی ناکەن لە هەنگاونان بۆ بەرگریکردن بەرژەوەندی و هاوبەشەکانیان لە ناوچەکەدا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









