هەولێر؛ وردەکاری کوشتنی ئەو پیاوەی لەلایەن ژنەکەیەوە بە چەکوش کوژرا و دواتر سوتێندرا

SNN-
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر ژنێک دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بە چەکوش کوشتووە دواتر بردویەتییە گەرماوی ماڵەکەیان و سووتاندویەتی.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کاتژمێر 10:25 خولەکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر ژنێک هاوسەرەکەی خۆ بە ناوی (ئەحمەد جەواد)ی تەمەن 43 ساڵ بە چەکوش دەکوژێت و دواتر بردوویەتییە نێو گەرماوی ماڵەکەی و سووتاندویەتی.
دەشڵێت:” ئەو ژنە بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی 29 ساڵە، سەرەتا بە چەکوش لێیداوە دواتر بردوویەتییە ناو گەرماوی ماڵەکە و سووتاندویەتی، دوای رووداوەکە لە ماڵ دەرچووە بۆ چەند کاتژمێرێک دواتر دوای گەڕانەوەی خەڵکی ئاگادارکردووەتەوە کە هاوسەرەکەی خۆی سوتاندووە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش پۆلیسی هەولێر دەشڵێت:”هۆکارەکەی بۆ کێشەی خێزانی نێوانیان دەگەڕێتەوە کە ماوەی حەوت ساڵە هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە و خاوەنی دوو منداڵن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









