
بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل | فۆتۆ: AFP
SNN
بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەکرێت، بەمەش دەبێتە یەکەم سەرۆک وەزیران لە مێژووی ئیسرائیلدا کە بچێتە بەردەم دادگا.
دادگاییەکەی نەتانیاهوو، ئەمڕۆ لە شاری قودس دەستپێدەکات، رووبەڕووی هەرسێ تۆمەتی پێدانی بەرتیل، ساختەکاری، پێشێلکردنی متماتە دەبێتەوە، کە خۆی هەموو ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
ئەو تۆمەتانەش پەیوەندی بە سێ دۆسێی جیاوازەوە هەیە، کە لە یەکەم دۆسێدا دەوترێت نەتانیاهوو دیاری لە بازرگانە بەهێزەکانی وڵاتەکەی وەرگرتووە لەبەرامبەر بەرژەوەندی تایبەتی ئەواندا، دیارییەکانیش زیاتر جگەرەی جۆری سیگار و خواردنەوەی شەمپەنیا بوون.
لە دۆسێیەکی دیکەدا، نەتەنیاهوو تۆمەتبار دەکرێت بەوەی ئامادەیی نیشانداوە هاوکاری رۆژنامەی (یەدیۆت ئەهرۆنۆت)ی ئیسرائیل بکات تا لەبەرامبەردا ئەو رۆژنامەیە وێنایەکی جوانی نەتانیاهوو نیشان بدات.
دۆسێی سێهەمیش دەگەڕێتەوە بۆ کاتێک کە نەتەنیاهوو لەپاڵ بەڕێوەبردنی پۆستی سەرۆک وەزیران پۆستی وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیلیشی بەرێوەدەبرد، تۆمەتبار دەکرێت بەوەی چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای تێلیکۆمی بێزاق دەرکردووە تا لەبەرامبەردا لە وێبسایتەکەیانەوە ستایشی نەتانیاهوو بکەن.
نەتانیاهوو پێشتر رایگەیاندووە، نەیارە سیاسییەکانی دەیانەوێت لە رێگەی تۆمەتی “بێ بنەماوە” شکست بە دەسەڵاتەکانی بهێنن، ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلیش داوای دەستلەکارکێشانەوە لە نەتانیاهوو دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە تەنیا یەک هەفتەیە نەتەنیاهوو، بە هاوبەشی لەگەڵ بێنی گانتزی رکابەری، پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی وەرگرتووە، دوای سێ جار لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە ماوەی یەک ساڵدا.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









