بۆچی لە كۆنگرەی پارتی لە دوای دەنگدان بۆ ئەندامانی سەركردایەتی ڕاستەوخۆ ئەنجامەكان ڕاناگەیەندرێن؟

کۆنگرەی پارتی
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە لە هەموو پرۆسە دیموكراسییەكاندا لەدوای دەنگدان ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بەجیاكردنەوەی دەنگەكان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، بەڵام لە كۆنگرەی پارتی دوای ئەنجامدانی دەنگدان بۆ ئەندامانی سەركردایەتی ڕاستەوخۆ ئەنجامەكان ڕاناگەیەندرێت و لە ڕۆژی داهاتوو ناوەكان ئاشكرا دەكەن، SNNیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە ئەندامانی كۆنگرە وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، كۆنگرەی 14ی پارتی ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەندرێت، ئەمڕۆ كە یەكەم ڕۆژە (مەسعود بارزانی)بە سەرۆكی پارتی هەڵدەبژێردرێتەوە و سبەینێش پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەندامانی سەركردایەتی دەستپێدەكات، بەڵام هەر سبەینێ دەنگەكان جیاناكرێنەوە و ئەنجامەكانیش ڕاناگەیەندرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری ڕانەگەیاندنی ئەنجامی دەنگدان و ئاشكراكردنی ناوی ئەندامانی سەركردایەتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەسەر داوای (مەسعود بارزانی) و (مەسرو بارزانی) ئەوەیان پێباش بووە كە بە ئاشكرا ناوەكان ڕانەگەیندرێن بەڵكوو لیژنەیەكی تایبەت سەرپەرشتی جیاكردنەوە و كۆكردنەوەی دەنەكان بكات بۆ ئەوەی ئەوئەندامانەی سەركردایەتی دەردەچن لە باڵی ( مەسروبارزانی) بن و نەهیڵن ئەو كەسانە ببنە ئەندامی سەركردایەتی كە لە باڵی ( نێچیرەڤان بارزانی)ن یاخود نەهیڵن زۆرینەی ئەندامانی سەركردیەتی لە باڵی ئەوبن.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە هەر لە ترسی دزەپێكردنی ئەنجامی دەنگەكان جگە لە كەناڵی ( كوردستان تیڤی) مەسعودبارزانی) هیچ دەزگایەكی دیكەی پارتی بۆیە نییە بچێتە ناو هۆڵی كۆنگرە بەڵكوو دەبێت لەدەرەوەی هۆڵەكە ڕووماڵی كۆنگرە بكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









