نوێترین زانیاری لە بارەی چارەنوسی ئەو كۆچبەرانەی لە یەختەكەی یۆنان ژێر ئاوكەوتن

بەلەمی کۆچبەران
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەختێك كە 70 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە سنوورە ئاوییەكانی یۆنان ژێرئاو كەوت، تا ئێستا 22 تەرم لەناو سەرنشینانی ئەو یەختەدۆزراونەتەوە و هاوكات 12 كۆچبەریش بە زیندوویی ڕزگار كراون، بە وتەی نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بەمەبەستی ئاشكراكردنی چارەنوسی كۆچبەرەكانی دیكە گەڕانی تیمەكان بەردەوامی هەیە.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوەرە و پەنابەران بە SNNی ڕاگەیاند: لەنوێترین زانیاریدا كە لە نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی یۆنان وەرمانگرتووە، ژمارەی تەرمە دۆزراوەكان گەیشتوونەتە 22 تەرم كە پێكهاتوون لە 11 پیاو شەش ژن و پێنج منداڵ كە سیانیان كوڕ و دوو منداڵی دیكەشیان كچن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی ئاشكراكردنی چارەنوسی كۆچبەرەكانی دیكە، تیمەكانی دەریاوانی یۆنان گەڕان و پشكنینەكانیان بەردەوامە، هاوكات پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەكانن بۆ نەخۆشخانەی كاریستۆس و تا ئێستاش ناسنامەی هیچ یەك لە كۆچبەرەكان دیارنییە.
وتەكانی سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوەرە و پەنابەران لەكاتێكدایە كە شەوی 31ی مانگی رابردوو، یەختێك بە 70 سەرنشینەوە لە كەناری ئێڤیای یۆنان ژێرئاو كەوت، هاوكات كونسوڵخانەی عێراقیش لە یونان، دەستیان كردووە بەدواداچوونەكانیان سەبارەت بەو رووداوە بۆ دڵنیابوونەوە لەهەبوون یان نەبوونی كۆچبەری عێراق.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









