
باران
SNN
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات حاڵەتێكی بارانبارین دروست ببێت و هەموو شارەكانی عیراق بكەونە ژێركاریگەریی حاڵتەكەوە كە لە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
واسق سەلامی كەشناسی عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا باری كەشوهەوا جێگیردەبێت، تا ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو”.
بە وتەی سەلامی”ئاراستەی با ڕوو لە باكووری خۆرئاوا دەبێت و چالاكییەكی بەهێزی نابێت و لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتردا دەبێت لە كاتژمێرێكدا”.
ئەو كەشناسە عیراقییە دەڵێت”پێشبینی دەكرێت زۆربەی شارەكانی عیراق لە ئێوارەی دوو شەممەی داهاتووەوە بكەونە ژێر كاریگەریی حاڵەتێكی بارانبارین كە لە باكووری خۆرئاواوە دەستپێدەكات و بەرەو ناوچەكانی تر درێژدەبێتەوە و لە هەندێك كاتیشدا بارانی بەلێزمە دەبارێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









