سێ گه‌نج كه له یه‌خته‌كه‌ى ده‌ریاى ئیجه‌دا بێسه‌روشوێن بوون كوردن

كۆمه‌ڵێك كۆچبه‌ر له‌ناو ده‌ریادا | فۆتۆ: BPS
SNN
به‌پێى نوێترین ئاماره‌كان ئه‌و یه‌خته‌ى كه رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو كه‌وته نێو ئاوى ده‌ریاى ئیجه بووه‌ته هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى 23 كۆچبه‌ر و تاوه‌كو ئێستاش سێ گه‌نجى كورد كه له یه‌خته‌كه‌دا بوون بێسه‌روشوێنن.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو یه‌ختێكى كۆچبه‌ران له‌نێو ده‌ریاى ئیجه له‌نزیك دورگەی کاریستۆس ژێر ئاو كه‌وت كه 68 كۆچبه‌رى هه‌ڵگرتبوو.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی یۆنان، “تا ئێستا توانراوه 12 کۆچبەر رزگار بكرێن كه دووانیان بریتین له كاپتنى كه‌شتیه‌كه و ئه‌و قاچاخچییه‌ى كه كۆچبه‌ره‌كانى بردووه. هاوكات ئەمڕۆ 10 کۆچبەری لە رزگاربووەکان رەوانەی کەمپه داخراوه‌كانى وڵاتى یۆنان کراون و لەوێ دەبێت پەنجەمۆر بکەن و داوای مافی پەنابەریش بکەن”.
هاوكات تا ئێستا 23 تەرم دۆزراونەتەوە کە 12 کەسیان پیاون، شه‌ش کەسیان ژنن و پێنج کەسیان منداڵن كه پێكهاتوون له سێ كوڕ و دوو كچ.
هاوكات سیان له‌وانه‌ى كه بێسه‌روشوێنن كوردن به‌ناوه‌كانى، زانا قادر له‌دایكبووى ساڵى 1981، یوسف كانه‌بى له‌دایكبووى ساڵى 2003 و عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مید له‌دایكبووى ساڵى 2004.
وێنه‌ى ئه‌و سێ گه‌نجه‌ى كه بێسه‌روشوێنبوون

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









