ئەو کەسانەی بۆ بوون بە ئەفسەر لە کۆلێژی سەربازی داواکارییان پێشکەش کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-
لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە، ئەو كەسانە ئاگادار دەكرێنەوە كە داواكارییان پێشكەشی کۆلێژی سەربازی لە بەغداد كردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی بەرگری عێراق داوا لەو خوێندکارانە دەکات، کە داوایان پێشکەش کردووە بە مەبەستی وەرگرتنیان لە کۆلێژی سەربازی 1/رۆستەمیە بۆ خولی 113، سەردانی کۆلیژی ناوبراو بکەن بۆ چاوپێکەوتن بەپێی لیستی هاوپێچ، هەریەکە و بەگوێرەی پارێزگا و پیتی یەکەمی ناوەکەی وەک لە لیستەکەدا دیاریکراوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەبەوەشدەکات کە دەبێت ئەو کەسانە لە 10ی تشرینی دووەمی 2022 تاوەكوو1ی شوباتی 2023 سەردانی كۆلیژی سەربازیی بكەن.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە کە دەبێت ئەو کەسانە لە کاتی سەردانیکردندا پێشکەشکار، دەبێ تەواوی بەڵگەنامەکان (المستمسکات الأصلیة)ی لەگەڵ خۆی ببات.


هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









