دوو لایەنی کوردی رەتیدەکەنەوە پەیوەندییان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە هەبێت

SNN
دوای ئەوەی تورکیا بە فەرمی هەر یەک لە پارتی کرێکارانی کوردستان و کوردانی رۆژئاوای بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی دوێنێی ئیستەنبوڵ تۆمەتبار کرد، ئەو لایەنانە تۆمەتەکەیان رەتکردەوە.
ناوەندی پاراستنی گەل نەپەگە کە باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە: “گەلەکەمان و رای گشتیی دیموکراتیک دەزانن، کە هیچ پەیوەندییەکمان بەو ڕووداوەوە نییە، ئێمە هاووڵاتیانی مەدەنی ناکەینە ئامانج و چالاکی دژی هاووڵاتیانی مەدەنیش قبوڵ ناکەین. ئێمە بزووتنەوەیەکی وەهاین، کە تێکۆشان و خەباتێکی دادپەروەرانە و ڕەوا بۆ ئازادی بەرێوە دەبەین. ئێمە لە چوارچێوەی ئەو ڕوانگە و دیدەدا دەجوڵێینەوە، کە دەمانەوێت داهاتوویەکی هاوبەش، دیموکراتیک، ئازاد و یەکسان لەگەڵ کۆمەڵگای تورکیا بنیات بنێین. بۆ ئەوەش هەرگیز نابێت، کە هاوڵاتیانی مەدەنی لە خاکی تورکیادا بکرێنە ئامانج.”
راشیگەیاندووە: “ئاشکرایە، کە ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لە دژی تێکۆشانی ڕەوای ئێمە لە قەیران و تەنگژەدان، بەتایبەتی بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ڤیدیۆی سوتاندنی سەربازەکانی خۆیانەوە ریسوا بوون. بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بگۆڕدرن، دەبینرێت کە دەیانەوێت پلانێکی تاریک بخەنە کار و جێبەجێی بکەن. دوای ئەو ڕووداوە کۆبانێیان کردە ئامانج و ئەمەش پیلانەکەیان ڕوون دەکاتەوە.”
لای خۆشیەوە مەزڵوم عەبدو فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) رایگەیاند: “هێزەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی سەر ئەستەنبولەوە نییە و ئێمە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە، کە لە دژی هێزەکانمان بڵاوکراونەتەوە”.
مەزڵوم عەبدی سەرەخۆشیی لەو بنەماڵانە کرد، کە کەسوکارەکانیان لەو تەقینەوەیەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی تەقسیمی ئیستەنبوڵ تەقینەوەیەک روویدا و بە هۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسیش برینداربوون، ئەمڕۆ دوو شەممە وزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان دەستگیرکردووە کە کچێکی خەڵکی عەفرینە، هاوکات پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی رۆژئاوای کوردستانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









