چه‌ند رێنماییه‌كى گرنگ له شاره‌زایه‌كى سیستمى شۆڤاژه‌وه بۆ هاووڵاتییان

سیستمى شۆڤاژ | فۆتۆ: AQUA
SNN
به‌كارهێنانى سیستمى شۆفاژ له‌نێو ماڵه‌كاندا یه‌كێكه له سیستمه باوه‌كان، به‌ڵام هه‌ر لێچوونێك له‌م سیستمه‌دا كاره‌ساتى دڵته‌زێنى هاوشێوه‌ى رووداوه‌كه‌ى شارى سلێمانى لێده‌كه‌وێته‌وه هه‌ربۆیه شاره‌زایه‌كى ئه‌و سیستمه رێنمایی ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه ئه‌و سیستمه به‌كارده‌هێنن.
شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كى كازیوه‌ى دوو له شارى سلێمانى تانكییه‌كى غازى ماڵان ته‌قییه‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه‌ش له‌كاتێكدابوو كه كۆبوونه‌وه‌ى خێزانى له‌و ماڵه‌دا بوو و له ئه‌نجامدا 15 ئه‌ندامى ئه‌و خێزانه گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 تریش برینداربوون كه برینى چواریان سه‌خته.
محەمەد فەریق، شارەزای سیستمی شۆڤاژ لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى تشرینى دووه‌م، رایگه‌یاند، “لە یەک حاڵەتدا تەقینەوەی لەم جۆرە روودەدات، ئەویش لێچوون و قەتیسبوونی بڕێکی زۆرە لە غاز، تەقینەوەی تانکیش حاڵەتێکی دەگمەنە و لە ماوەی کارکردنمدا تەنیا یەک حاڵەتی تەقینەوەی تانکیی غازم بینیووە”.
وتیشى: “رێژەی ستاندارد بۆ بڕی غاز لە تانکیدا لە سەدا (80 بۆ 85)ەو لەوەنە زیاتر نابێت غاز بکرێتە تانکییەوە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا کە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى سیستمى شۆفاژ باسى له‌وه‌شكرد، “وا باشترە لە هاویناندا غاز نەکرێتە تانکییەوە، لە هەر کاتێکیشدا بێت وا چاکترە لە 70% زیاتر نەبێت”.
لەبارەی سەلامەتیی تانکیی غازەوە، محەمەد فەریق باسى له‌وه‌شكرد، “هەموو تانکییەک پێویستە گێچی پێوە بێت، هەروەها بۆ سەلامەتیی تانکییەکەش پێویستە (سەیفتی ڤاڵڤ- Safety valve) ی پێوە بێت، هەروەها نابێت تانکییەکە بچوک بێت، بۆیە وا باشترە تانکییەک دابنرێت کە 4000 بۆ 5000 لیتر غاز بگرێت، بۆ ئەوەی پەستان لەسەر تانکییەکە دروست نەبێت، هەروەها هەر 10 ساڵ جارێک پێویستە تانکی ببرێتەوە بۆ کارگە و پشکنینی سەلامەتی بۆ بکرێت”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه، “بۆ سەلامەتی زۆر گرنگە هەر خاڵێک لە ماڵەکەدا غازی بۆ ڕۆیشتبێت “حاسە”ی بۆ داندرابێت و لە شوێنێکی نزمیشدا دابنرێت، چونکە غازی “LPG” قورسە و دەنیشێت، هەروەها پێویستە ئەو حاسەیەی دادەنرێت کوالێتیی بەرز بێت و راستەوخۆ بکرێت بە پلاکی کارەبای نیشتمانییەوە و هەمیشە بە داگیرساوی دابنرێت”.
لە کۆتایی وتەکانیدا، محەمەد فەریق دووپاتیکردەوە، “پێویستە لە دانانی سیستمی شۆفاژدا گرنگیی بە کوالێتیی کەرەستە و ئامێری تەواوی سیستمەکە بدرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









