
هودا خه‌لیل، كچه نمایشكار و كه‌سایه‌تى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان | تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه خانمه نمایشكار و كه‌سایه‌تى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هودا خه‌لیل به فه‌رماندى دادوه‌رى دادگاى هه‌ولێر راگرتنى سزاى بۆ كرا، پارێزه‌رێك رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و مادده‌یه‌ى كه ئه‌و خاتوونه‌ى پێسزادراوه راگرتنى سزا نایگرێته‌وه”.
دوێنێ زانا نه‌به‌ز، پارێزه‌رى كچه نمایشكار و كه‌سایه‌تى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هودا خه‌لیل به SNNى راگه‌یاند، “به‌یانى ئه‌مڕۆ هودا خه‌لیل بۆ یه‌كه‌مجار چووه به‌رده‌م دادوه‌ر پاش تێپه‌ڕاندنى قۆناغى لێكۆڵینه‌وه، دادوه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشینه‌ى تاوانى نه‌بوو و فه‌رمانبه‌ربوو و ژن بوو بڕیاریدا به راگرتنى سزاكه‌ى و ئازادكردنى، واته جارێكى تر به‌و تۆمه‌ته‌ى كه ئاراسته‌ى كرابوو نه‌ده‌چێته‌وه دادگا نه ده‌چێته‌وه زیندان”.
له‌باره‌ى ئه‌و مادده‌یه‌ى كه پێیسزادراوه پارێزه‌ر زانا نه‌به‌ز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هودا خه‌لیل به مادده‌ى 30ى له یاساى مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان چوار مانگ به‌ر له ئێستا راگیرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوه‌تى ئازادكرا”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا تۆمه‌ته‌كه‌ى به‌سه‌ردا ساخبووه‌ته‌وه؟ ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هودا خه‌لیل هیچ مادده‌یه‌كى هۆشبه‌رى له‌ده‌ست نه‌گیراوه، خۆى له‌به‌رده‌م دادوه‌ر نكۆڵى لێكردووه”.
پارێزه‌ر شاڵاو ئه‌بوبه‌كرد، له‌باره‌ى كه‌یسى ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، ” پرسیارێکی جددی، ئایا “إیقاف تنفیذ” شمولی ماددە هۆشبەرەکان دەکات؟ چونکە یاسای ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لە تاوانە ئابڕووبەرەکان، چۆن دادگا بڕیاری راگرتنی سزای بۆ کردووە ! لەبەر ئەوەی تاوانە ئابڕووبەرەکان شمولی راگرتنی سزا ناکەن”.
ئه‌و پارێزه‌ره له نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هەڵبەت لەم کەیسەدا وتەی پارێزەرەکەی هەر ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە کە راگرتنی سزایە ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی بەزەیی لە لایەن دادگاوە و دادگا لەبری راگرتنی سزا دەبوو سزاکەی بۆ بکردایە بە غرامە، چونکە ماددە 30 ماددە هۆشبەرەکان هەم زیندانى هەم غرامەی تێدایە نەک راگرتنی سزا و ئەمەش پاڵپشت بە ماددەكانى 133 و 131 و 144 لە یاسای سزادان”.
له مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ به تۆمه‌تى به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر خانمه نمایشكار و كه‌سایه‌تى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هودا خه‌لیل ده‌ستگیر كرا. هودا خه‌لیل جگه له‌وه‌ى یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوكات فه‌رمانبه‌رى په‌رله‌مانى كوردستانیشه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









