سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: كارگەكانی ئاسن لە هەرێمی كوردستان 10 هەزار هەلی كاریان رەخساندووە

0
351

SNN-عەلی حەمەسەعید
خاوەن كارگەكانی بەرهەمهێنانی بۆری و ئاسن لەهەرێمی كوردستان نیگەرانن لە هاوردەكردنی بۆری و ئاسن لەدەرەوە چونكە گرفتی بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ئەو كارگانە دروستكردووە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات كارگەكانی بەرهەم هێنانی بۆری و ئاسن لە هەرێمی كوردستان 10 هەزار هەلی كاریان رەخساندووە و پشتگیری لەبەرهەمی ناوخۆیی دەكەین.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی خستنەڕووی كێشەو گرفت و داواكارییەكانیان ئەمڕۆ بەئامادەبوونی وەزیری بازرگانی وپیشەسازی و نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ خاوەن كارگەكانی بەرهەمهێنانی بۆری و ئاسن لەلەهەرێمی كوردستان كۆبووینەوە كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بە تایبەت بەرهەمی كارگەكانی بۆری شیش لەهەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا خاوەن كارگەكانی شیش داوایان لە حكومەت كردووە كە رێگە لە شیشی هاوردە بگیرێت، چونكە ئێستا بەهۆی ئەوەی هاوردە بەردەوامە بەرهەمی ئەوان كەمتر ساغدەبێتەوە، بۆیە ناچار بوون بەشێكیان كارگەكانیان رابگرن یان بڕی بەرهەمهێنان كەمبكەنەوە

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پشتگیری لە داواكاری خاوەن كارگەكانی بۆری و شیش دەكەین، چونكە كوالێتی بەرهەمی كارگەكانی ناوخۆ بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كارگانە توانیویانە زیاتر لە 10 هەزار هەلی كاری راستەوخۆ بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بڕەخسێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this