لە دژی بڕیارێكی حكومەت لەبارەی پلەبەرزكردنەوە، خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان بەڕێوەدەچێت

خۆپیشاندان له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
لە بەرامبەر بڕیارێكی حكومەتی هەرێم كە تابەت بە پلەبەرزكردنەوەی تەنها ئەو فەرمانبەرانەی كە چالاكن و پێویستن لە فەرمانەگەكاندا، ئەمڕۆ بەشێكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی داموودەزگا حكومەییەكان ئەم بڕیارەی حكومەت ڕەتدەكەنەوە و بڕیارە ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان وفەرمانبەران لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان بەڕێوە بچێت.
دیاری محەمەد، یەكێك لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ڕاوێژو گفتوگۆكردن لەگەڵ مامۆستایانی سەرجەم شاروچارۆچەكان لە بارەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە ڕۆژی 26-10-2022 دەریكردووە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان بەكۆی دەنگئەو بڕیارەمان ڕەتكردووەتەوە پێمان وایە كە ئەم بڕیارە ستەمێكی نوێیە لە مووچەخۆران دەكرێت و جێگای قبوڵكردن نیە.
ئەو ئەندامەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی یاسا مافی پلەبەرزكردنەوە بە مووچەخۆران بەخشراوەو لە ئێستاشدا بەپێی بڕیارێكی نوێی حكومەتی هەرێم ستەمێكی ئاشكرا لە زۆرینەی مووچەخۆران دەكرێت و ئێمە ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە بەو هۆیەوە بۆیە بڕیارمانداوە كە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەڕێوەدەچێت
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









