
SNN
لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، هێزەکانی تورکیا تۆپبارانی سێ گوندی سیدەکان دەکەن و تا ئێستاش بەردەوامە.
جەلال عوزێر موختاری گوندی خەلیفان بە SNNی راگەیاند: “لە پێش کاتژمێر 1:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست تۆپبارانی گوندەکانی گوڕەشە و خەلیفان و کەندەگەری دەکەن.
رونیشیکردەوە: “سوپای تورکیا بە هاوەن هێرشی کردووەتە سەر بەرزایی چیادێل”.
ئەو موختارە باسی لەوەشکرد: “بەهۆی تۆپبارانەکەوە چەندین شوانکاری گوندەکان لەپێناو پاراستنی گیانیاندا هەڵاتوون” .
ئاماژەی بەوەشدا کە جارێ هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانەوە نیە، بەڵام وەک زۆربەی جارەکانی پێشتر تۆپبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتوان و گوندنشینانی سنورەکە دروستکردووە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









