بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژنان هێزی بەردەوام و لەبن نەهاتووی یەکێتین و دەرفەتی زیاتریان پێدەدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و دەستپیکردنی هەڵمەتی ١٦ رۆژە بۆ ئەو مەبەستە رایگەیاند: “ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەنگاوێکی گرنگە بۆ رێزگرتنی خەباتی ژنان و هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی مافەکانی ژنان، یەکسانیی جێندەری و نەهێشتنی چەوساندنەوە و جیاکاری کۆمەڵایەتی”.
راشیگەیاندووە: دەمەوێت لەم بۆنەیەدا نیگەرانییەکانم لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانتان و ئەو توندوتیژیانە دەرببڕم کە بەرامبەرتان دەکرێت. بەبێ هیچ پاساوێک سنوورە کەسییەکانتان دەبەزێنرێت و ئازادییەکانتان بەرتەسک دەکرێتەوە.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکردووە: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمان دیدگای ئازادیخواز و سەردەمیانەی سەرۆک مام جەلال بەرامبەر ژنان بەردەوام دەبێت و پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین. هەربۆیە هەموو ئۆرگان و دەسەڵاتە رێکخراوەییەکانمان دەخەینە خزمەت ئەم ئامانجە باڵایە و بڕیار دەدەین:
١- پێویستە تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکار و هەماهەنگبن لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانی ژنان و رەخساندنی یەکسانیی جێندەری لە گشت دامەزراوەکاندا.
٢- ژنان هێزی بەردەوام و لەبن نەهاتووی یەکێتین و پێشڕەوی خەباتی مەدەنی و دیموکراسین، بۆیە بڕیارماندا لەمەودوا دەرفەتی زیاتر بە کچان و ژنان بدرێت لە کاری رێکخراوەیی، سەرکردایەتی و هەموو ئۆرگەکانی تری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشدارییەکی چالاکانەتریان هەبێت.
٣- هەموو ئۆرگانەکانی یەکێتی پابەندی یاسا بەرکارەکان و راسپاردەی دیداری یەکێتی تایبەت بە پرسی یەکسانی جێندەری دەبن و هاوکار و پشتیوانی بێمەرج دەبن لەپێناو بەرقەراربوونی یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگەی کوردیدا. رووبەڕووی هەموو بەربەستەکانی بەردەم بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبنەوە.
٤- هەر هەڤاڵ، کادر و ئەندامێکی یەکێتی لە هەر پلە و بەرپرسیارێتییەکدا بێت، توندوتیژی بەرامبەر کچان و ژنانی کۆمەڵگەکەمان ئەنجام بدات و دەست بۆ ماف و ئازادییە کەسییەکانیان ببات، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و لێپێچینەوەی توندی حزبی لەگەڵدا دەکرێت.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: “ئێوەی ژنان و کچانی ئازا و ئازادیخواز بەرەو ئامانجە باڵاکانتان هەنگاوبنێن و ئێمەش لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانتان دەبین. رووبەڕووی هەموو ئەو جیاکاری و بیرکردنەوانەش دەوەستینەوە کە دەبنە بەربەست لەبەردەم ئەم خەباتە مەدەنی و دیموکراسییەدا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









