حەوت مانگە حکومەت ئامادە نییە ئامێرێکی سەنتەری تیشک لە هەڵەبجە چاکبکاتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە ماوەی ماوەی زیاد لە حەوت مانگە ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك لە هەڵەبجە (MRI) لەكاركەوتووە، بەڵام هیچ كام لە وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی ئامادەنین ئەو گرفتە چارەسەر بكەن، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت لەململانێی نێوان وەزارەتی دارایی و تەندروستی تەنها هاووڵاتیان زەرەرمەند دەبن و سەنتەرە ئەهلییەكان سودمەند دەبن.
كاوەعەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی حەوت مانگە ئامێری موگناتیپسی سەنتەری تیشك ناسراو بە MRI لەكاركەوتووە و بەڵام وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی كەوتوونەتە ئەوان هۆكار نین لەم نێوەندەشدا تەنها هاووڵاتیان زەرەرمەند بوون وسەنتەرە ئەهلییەكانیش سودمەندبوون،چونكە هاووڵاتیان ناچارن ماندوو بوون و خەرجی ڕێگا بۆ پارێزگای سلێمانی و پاشان بە تێچووی چوار هێندە لە سەنتەری ئەهلی ئەنجامی بدەن.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگیاند: ماوەی چەند مانگێكە نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردووە و لەوێشەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بە مەبەستی دابینكردنی بڕێك پارە بۆ بەكار خستنەوەی ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك MRIو ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی دەربریوە بە دابینكردنی بڕێك پارە بۆ سەرجەم ئەو ئامێرانەی كە شارەكانی دیكەش لەكاركەوتوون بە هەڵەبجەشەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بە خەرجكردنی پارەی پێویست بۆ بەكارخستنەوەی ئامێرەكە، بەڵام وەزارەتی دارایی بە بیانووی نەبوونی پارەی تەرخانكراو بۆ ئامێرەكانی هەموو هەرێمی كوردستان پێمان راگەیێنراوە ناتوانن ئەو برە پارەیە تەرخان بكات، بۆیە ئێمە زیاد لە پێویست كاری خۆمان كردوە بۆ ئەوەی ئەو ئامێرە بەگەڕ بخرێتەوە،پێویستیشە وەزارەتی دارایی هاوكارمان بێت چونكە لە هەڵەبجە هیچ ئامێرێك نیە نە لە كەرتی گشتی نە لە كەرتی تایبەت بێجگە لەو ئامێرەی موگناتیسیەی لە سەنتەری تیشكی پارێزگاكەمان بوونی هەیە و لە ئێستادا لەكاركەوتووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









