توركیا چه‌كه به‌رهه‌مهێنراوه ناوخۆییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان تاقیده‌كاته‌وه

فڕۆكه‌ى (F6) توركى | فۆتۆ: MEM
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى سه‌ربازى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له باكوورى عێراق بۆمب و چه‌كى به‌رهه‌مهێنراوى ناوخۆیی تاقیده‌كرێنه‌وه.
له راپۆرتێكدا كه دوێنێ هه‌ینى 25ى تشرینى دووه‌م، له پێگه‌ى رۆژنامه‌ى حوریه‌ت ده‌یلى نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه گوركان ئۆگمۆس، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى سه‌ربازى توركیا رایگه‌یاندووه، “له ئۆپراسیۆنه نوێیه‌كانماندا له باكوورى عێراق فڕۆكه و بۆمبى نوێى به‌رهه‌مهێنراوى ناوخۆیی تاقیده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشى: “یه‌كێك له‌و بۆمبه نوێیانه‌ى كه تاقیكراوه‌ته‌وه له ئۆپراسیۆنه‌كاندا ناوى نی‌ب كه له راستیدا بۆمبێكه له‌ناو بۆمبێكى تردا. شێوازى دروستكردنى ئه‌م بۆمبه به‌شێوه‌یه‌كه كه شاخ و رووكه‌شى زۆر ئه‌ستووریش ده‌بڕێت، بۆ نمونه تواناى كونكردنى دیوارێكى هه‌یه كه ئه‌ستوورییه‌كه‌ى دوو مه‌تر بێت”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى سه‌ربازى توركیا، “یه‌كه‌مجار بۆمبه‌كه له باكوورى عێراق تاقیكراوه‌ته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كه‌شى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه”.
قسه‌كانى به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا له‌كاتێكدایه كه به‌پێى یاساكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتێكه‌وه له‌سه‌ر خاكى وڵاتێك یان وڵاتانى تر بابه‌تێكى قه‌ده‌غه‌كراوه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









