SNN زانیاری ورد لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق ئاشكرا دەكات

بودجەی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئامادەبكرێت و دواتر ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بڕگە و مادەكانی ئەو پرۆژە یاسایەوە، هاوكات SNNیش ئەوەی زانیوە كە بودجەی گشتی عێراق بە 130 تریلۆین دینار خەمڵێندراوە و پشكی كوردیش لە %14 دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی هەرچی زووە پێش هاتنی ساڵی نوێ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ئامادەبكرێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە و دواتر ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بكرێت بۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكە بۆ ئەو مەبەستەش پێشبینی دەكرێت لەماوەی كەمتر لە دووهەفتەی داهاتوو پرۆژەیاساكە ئامادە بكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی ئەوپارەیەی كە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق تەرخانكراوە بریتیە لە بڕی 130 ترلیۆن دینار و هاوكات رێژەی كورتهێنانییش بە ڕێژەی لە 25% دیاریكراوە، لەكاتێكدا بودجەی ساڵی 2021 عێراق بە 129 ترلیۆن دینار پەسندكرا، كورتهێنانیش لەو ساڵەدا بە نزیكەی 28 ترلیۆن دینار بوو، هاوكات لە ساڵی 2021 بانكی ناوەندی عێراق نزیكەی 60 ملیار دۆلاری تێدابوو، بەڵام لە ئێستادا بانكی ناوەندی عێراق خاوەنی 90 ملیار دۆلاری نەختینەیە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووانی پارێزگاكانی هەرێم دیاردەكرێت، بەو پێیەش هەر دوو لایەنی بەغدا و هەولێر لەسەر ئەوەرێككەوتوون كە پشكی هەرێم بگاتە لە %14 لە بودجەی گشتی عێراق.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









