شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-
ئەمڕۆ شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بە مەبەستى گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەسەر بودجە و شایستە داراییەکانى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان.
شاندەکە لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک دێت.
لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەکان جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه له‌گەڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتى عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ و له پلانیشماندایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق لەسەر چەندین پرس كۆ ببینه‌وه.
وتیشی:”هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین چ له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت یان میلاكات و مادەى ١٤٠ و پێشمەرگە و… هه‌موو ئاماداكارییه‌كان كراوه و داتاكان ئاماده‌ن و پێشتریش ئه‌مانه له ڕێگه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دراوه به دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌موو ژماره‌كانیش یه‌كلا كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر دانیشت و گفتوگۆکانی ئه‌مڕۆ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی عێراق ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایناوه دابنرێت”.
“به‌پێی شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، ١٧%ـە، به‌ڵام به پێى دوایین سه‌رژمێری چاووه‌ڕوانكراوی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ١٤%ـیە، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه كار بكه‌ین، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه ده‌بێت مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه. ئێستا بابه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی یاسای بودجه بچێته په‌رله‌مان ئێمه شایسته و مافه‌كانمانی تێدا جێگیر بكه‌ین وه‌كو بابه‌تی مادده‌ی ١٤٠ و بابه‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مانه بابه‌تی سه‌ره‌كین وه‌ك له ڕێككه‌وتنه‌كه هاتووه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌رژە‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه بێشك ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ری ده‌بێت” وتەبێژی حکومەت وادەڵێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









