نوێترین زانیاری لەبارەی دانانی كامێرای پۆینت توو پۆینت لە هەولێر و سلێمانی

SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات ڕاستە لە سەرشەقامە سەرەكییەكانی هەولێر كامێرا دانراوە بەڵام هێشتا بەفەرمی ئەو كامێرایانە نەكەوتوونەتە گەر، هاوكات پێش ئەوەی بەگەڕیان بخەین شۆفێران ئاگاداری دەكەینەوە، هاوكات تا ئێستاش لە پارێزگای سلێمانی هیچ كامێرایەكی پۆینت تو پۆینت نەخراوەتەكار.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی هەندێك ئامادەكاری كراوە بۆ دانانی كامێرای چاودێری خێرایی ناوسراو بە پۆینت تو پۆینت و هاوكات هەندێك كامێراش لە هەندێك شەقامی سەرەكی دانراون، بەڵام هێشتا بەفەرمی ئەو كامێرایانە بەگەڕ نەخراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەوەی بەفەرمی ئەو كامێرایانە بخرێنە كار ئێمە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكارییەكەی بە شۆفێران و هاووڵاتیان ڕادەگەیەنین، بۆیە لە ئێستادا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ بەگەڕخستنیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو جۆرە كامێرایانە هاوشێوەی كامێراكانی ترە و ئەو بۆچوونەی لای هاووڵاتییان دروست كراوە لەسەر ئەو جۆرە كامێرایە، هەڵەیە و بۆ پاراستنی ئەوانە نەك زیانگەیاندن پێیان.
لەلایەكی دیكەوە بەوتەی بەرپرسانی هاتووچۆی پارێزگای یسلێمانی، كە قسەیان بۆ SNN كردووە ئەوەیان خستووەتە ڕوو، كە تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ خستنەگەڕی كامێراكانی چاودێری هاتووچۆ ناوسراو بە پۆینت توو پۆینت، هاوكات ئەو كامێرایانەشی كە پێشتر دانمرابوون لێكراونەتەوە و هێشتا دانەنراونەتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









