دوای هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی حکومەتی عێراق مەرزی كێلێی بە فەرمی ناساند

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی دەستەی گشتیی دەروازە سنووریەكانی حكومەتی عێراقییان کرد لە شاری بەغدا بەمەبەستی بە فەرمی ناساندن و كردنەوەی مەرزی كێلێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، دواجار حکومەتی عێراق ئەو مەرزەی بەفەرمی ناساند و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فەرمی بکرێتەوە.
غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقمان کردبوو بە مەبەستی كردنەوەی مەرزی كیلێ و بەفەرمی ناساندنی لەلایەن عێراقەوە، دواجار من بۆخۆم لەگەڵ (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆمکرد و ڕەزامەندی ناوبراویشمان بە دەستهێنا بۆ بە فەرمی ناساندنی مەرزی کێلێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمی ناساندنی مەرزی کیلێ خواستێكی لە مێژینەی هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە، ئێمەش وەك نوێنەری هاووڵاتیانی ئەو سنوورە بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانتارەكانی دیكەی فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕكردبوویەوە بۆ ئەوەی ئەو خواستەی هاووڵاتیانی سنوورەكەمان بێتەدی و خۆشبەختانە توانیمان سەرکەوتووبین لەهەوڵەکانماندا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم لایەنە یاسایی و كارگێڕییەكانی بەفەرمی ناساندنی مەرزی كیلێ خراونەتە بەردەم سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق و بریاریشە بەم نزیكانە شاندێكی دەستەكە سەردانی دەڤەرەكە بكەن بۆ ئەوەی دەروازەكە بەفەرمی بكرێتەوە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









