نوێنەری زەردەشتییەکان لە هەرێمی کوردستان: دادگایکردنەکەم لە دادگای دهۆک نادادپەروەرانە بوو

SNN-
نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر سکاڵای مەلایەکی سەلەفی بە بڕی ملیۆنێک دینار لە دادگای دهۆک سزادراوە و ئەو دادگاییکردنەش بە نادادپەروەر وەسف دەکات.
ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNN-رایگەیاند، دوای ئەوەی نووسینگەی زەردەشتییەکانی لە دهۆک کردەوە، مامۆستایەکی ئاینیی موسڵمان لە ڤیدیۆیەکدا لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبوک نیگەرانی خۆی دەربری لە کردنەوەی ئۆفیسی لقی رێکخراوی زەردەشتیان لە دهۆک و زەردەشتیەکانی بە کافر و ئاگر پەرست و زواج المحارم تاوانبار کرد و سوکایەتی بە دینی زەردەشتیان کرد”
وتیشی:”من وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستانم ئاگادارکردەوە دوای ئەوە لە لایەن چەند کەسێکەوە لە فەیسبوک هەڕەشەی داخستنی ئۆفیسی زەردەشتیانیان لە دهۆک لێکردم، منیش لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە ئاماژەم بەوەکرد کە سەرەرای ئەوەی مەلا جەلیل بە ڤیدیۆ سوکایەتی بە دینی زەردەشتی و زەردەشتیەکان کرد و هەڕەشەیان کردوە بە داخستنی ئۆفیسی زەردەشتیان لەوشارە، دواترمەلا جەلیل سکاڵای لەسەر تۆمارکردم بە تۆمەتی ناوزڕاندن و زەردەشتییەکانیشی تاوانبار کرد ، کە ئەوان خراپەکاری دەکەن و دەبنەوە هۆی بە لارێدابردنی کۆمەڵگە”.
نوێنەری زەردەشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت:”دواجار دوێنێ سێشەممە، دادگای دهۆک پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەرژەوەندی مامۆستا ئاینییەکە یەکلاکردووەتەوە و بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزای بەسەردا سەپاندووم ئەگەر ئەو بڕە پارەیەشم نەدایە زیندانی دەکرام بۆ ماوەی شەش مانگ”.
نوینەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم ئەو دادگایکردنە بە نادادپەروەرانە دەزانێت و دەڵێت تەنانەت نەیانهێشت تانە لە بڕیارەکەش بدەم و راستەوخۆ لەوێ پارەکەیان لێوەرگرتم بۆیە ئەو دادگایکردنە زۆر نادادپەروەرانە بوو.
ئەوە لە کاتێکدا لە یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2015 بە فەرمی دینی زەردەشتی وەک دینی یەکتاپەرستی ناسێندراوە و لەلایەن هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان وهەرێم و حکومەت واژۆی لەسەر کراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









