هەفتەی داهاتوو دوو وەزیری دیكەی كورد لە حكومەتی عێراق دەستبەكاردەبن

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی هەریەكە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر یەكلایی كردنەوەی هەردوو پۆستی وەزارەتی ژینگە و وەزارەتی ئاوەدانكردەوە، وابڕیارە كە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێكدا دەنگ لەسەر بژێرانی ئەو دوو وەزارەتە بدات، كە وەزارەتی ژینگە بۆ یەكێتی و وەزارەتی و ئاوەدانكردنەوەش بۆ پارتی یەكلایی بووەتەوە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هەردوو لایەنی یەكێتی و پارتی گەیشتنە ڕێككەوتان لەسەر دیاركردنی كاندید بۆ ئەو دوو وەزارەتەی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی كە تا ئێستا پڕنەكرابوونەوە، بەڵام هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ بە كانیدەكانی پۆستی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و ژینگە دەدات، بەجۆرێك وەزیری ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی و وەزیری ژینگەش بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان كە وزارەتی ئاوەدانكردنەوەی بۆ یەكلایی بووەتەوە(بەنگین رێكانی) كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوە، بەڵام هێشتا نازانین كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان كێ بەربژێر دەكات بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ژینگە، بەڵام پێویستە پێش ئەوەی پەرلەمان بكەوێتە پشووی وەرزی زستانە كە رۆژی 8/12/2022 مانگ دەستپێدەكات، دەبێت كابینەی وەزاریی محەممەد شیاع سوودانی تەواو بكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN یەكێتی نشتیمانی كوردستان كە پۆستی وەزیری ژینگەی بۆ یەكلایی بووەتەوە تائێستا بەفەرمی كاندیدی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە یەكلایی نەكردووەتەوە بەڵام پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان مەكاتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە و لە كۆبوونەوەیەدا كاندیدی وەزیری ژینگە یەكلایی دەكاتەوە كە باس لە هەریەكە لە رێباز بێركۆتی و نزار ئامێدی) دەكرێت بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









