لە وێستگەی كارەبای خەبات هەوڵێك هەیە بۆ دەركردنی 250كارمەندی كورد

وێستگەی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات كە وێستگەیەكی حكومییە و لەسەر بودجەی گشتی دروستكراوە، بەڵام لە ئێستادا چەندە بەرپرسێكی باڵای پارتی خۆیان كردووە بە خاوەنی ئەو وێستگەیە و بە بیانووی كەمی ئەزموون و ناشەرەزاییان لە كاركردن بە وێستگەكە هەوڵی دوورخستنەوەی 250 كارمەندی كوردی ئەو وێستگەیە لە قۆناغی كۆتایدایە و لە جێگایان كارمەندی توركی دەهێندرێتە وێستگەكە، وتەبێژی وەزارەتی كارەباش بێئاگایی خۆی لەو بابەتە ڕادەگەیەنێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNوێستگەی كارەبایی هەڵمی خەبات كە لە بنەڕەتدا وێستگەیەكی حكومیە و بە بودجەی گشتی دروستكراوە و بەگەڕخراوە، بەڵام لە ئیستادا دوو كۆمپانیا كە ناوەكانیان لای SNN پارێزراوە و خاوەندارییان بۆ دوو بەرپرسی باڵای پارتی دەگەڕێتەوە خۆیان كردووە بە خاوەنی وێستگەكە و سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی وێستگەكە دەكەن، لەكاتێكدا وەزارەتی كارەبا گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆیی كوردی كردووە بۆ ماوەی حەوت ساڵ سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی ئەو وێستگەیە لە ئەستۆ بگرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەڕای ئەوەی ئەو كۆمپانیا ناوخۆییە توانیویەتی بە باشی كارەكانی ئەنجام بدات و سەرپەرشتی وێستگەكە بكات و كارمەندی كورد لەو وێستگەیە دابمەزرێنێت، بەڵام بە بیانووی ناشەرەزایی و بە فشاری ئەو دوو بەرپرسەی پارتی، كۆمپانیایەكی توركی هێندراوە بۆ ئەوەی سەرپەرشی كاركردن بە وێستگەی كارەبای خەبات بكات و بۆ ئەومەبەستەش داوا لە كارمەندە كوردەكان كراوە كە ژمارەیان 250 كارمەندە دەست لەكار هەڵبگرن و لە جێگەیان كارمەندی توركی دەخرێتە شوێنیان.
بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە SNN پەیوەندی بە ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم كرد، بەڵام ناوبراو وتی هیچ زانیارییەكم لەسەر ئەو بابەتە نییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









