ئێران: ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووى ئه‌مریكا ببینه‌وه هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌دات

محه‌مه‌د ئوسانلۆ، فه‌رمانده‌ى هێزى حه‌مزه‌ى سه‌ید شوههد | فۆتۆ: AL-Alam
SNN
فهرماندهیهكى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر سنووره‌كانى عێراق و ئێران جموجۆڵى چه‌كدارى هه‌یه و ناسه‌قامگیرن، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووى ئه‌مریكا ببینه‌وه هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌دات”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى كانونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د ئوسانلۆ، فه‌رمانده‌ى هێزى حه‌مزه‌ى سه‌ید شوههد، له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیاى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند، “ئێمه سنووره‌كانى خۆمانمان كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران جموجۆڵ و ناسه‌قامگیرى هه‌یه”.
له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئێمه ده‌زانین به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ناشارنه‌وه و ئێمه‌ش ده‌ستتێوه‌ردان له بابه‌ته‌كه ناكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر هه‌بوون یان كاریگه‌رییه‌كى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنووره‌كانمان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، رێگهیپێنادهین و رووبهڕووبهڕووى ده‌بینه و له‌م بابه‌ته‌شدا هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌دات”.
به وته‌ى ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سوپاى پاسداران، “لیستێكیان راده‌ستى حكومه‌ت كردووه له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌ناو عێراق دووژمنایه‌تى ئێران ده‌كه‌ن و داوایان كردووه راده‌ستى ئێران بكرێنه‌وه”.
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌و وڵاته چه‌ند جارێك باره‌گاى گروپه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانى ئێرانى له هه‌رێمى كوردستان كردونه‌ته ئامانج له سلێمانى و كۆیه و هه‌ولێر و كوژرا و بریندارى لێكهوتهوه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









