لە هەولێر خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی وەك نەوت و سوتەمەنی و خەرجنەكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران، خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی شەوكەت شێخ یەزدین لەشاری هەولێر دەستیان بە خۆپیشاندان كردوەو رێگای سەرەكی نێوان هەولێر كەركوك-یان داخستووە و هێزە ئەمنییەكانیش لەهەوڵی بڵاوەپێکردنن بە خوێندكاران.
ئاری دیاری، یەكێك لە خوێندكارانی بەشەناوخۆیی شەوكەت شێخ یەزدین لە شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی وەك نەوت و سوتەمەنی و خەرجنەكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران لە ئێستادا زۆرینەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی شەوكەت شێخ یەزدین دەستمان بە خۆپیشاندانكرد و لە ئێستادا رێگای سەرەكی نێوان هەولێر – كەركوك و بەپێچەوانەشەوە داخراووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان هاتوونەتە شوێنی خۆپیشاندانی خوێندكاران و لە هەوڵی بڵاوەپێكردن و كۆتایی هێنانن بە خۆپیشاندانەكان، هاوكات خوێندكاران داوای پێداچوونەوە بە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و چاككردنی ئەو كەم و كوڕییانە دەكەن كە لەبەشە ناوخۆییەكەیاندا هەیە.
ئەو خوێندكارەی بەشە ناوخۆییەكانی شەوكەت شێخ یەزدین ئەوەشی خستەڕوو، چەند ڕۆژێكە لە بەشەناوخۆییەكان گرفتی نەبوونی نەوت و كەمی خواردن بۆ خوێندكاران دروستبووە و هاوكات داوای دەرماڵەش دەكەین بۆمان خەرجبكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









