سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین: بە دوو بۆیلەری پەرلەمان كێشه‌ى خوێندكارانمان چارەسەركرد

د. كامه‌ران یونس، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین | فۆتۆ: K24
SNN – عەلی حەمەسەعید
سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین رایده‌گه‌یه‌نێت، به هێنانى دوو بۆیله‌رى په‌رله‌مانى كوردستان و كڕینى شاشه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆن توانیمان كێشه‌ى خوێندكارانى به‌شه ناوخۆی شه‌هید شه‌وكه‌ت یه‌زدین چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
شه‌وى رابردوو خوێندكارانى به‌شه ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌وت یه‌زدین به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و چه‌ندین كێشه‌یان خسته‌ڕوو كه له به‌شه ناوخۆییه‌كه‌یاندا بوونى هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ى تشرینى یه‌كه‌م، د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەشێك لە خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیكرد، راستەوخۆ جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكارانم راسپارد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، داواكاری خوێندكاران كە لەدەستەڵاتی ئێمەدا بوون هەموویانمان بۆ دابینكردوون”.
له‌باره‌ى داواكارییه‌كانى خوێندكارانه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ئاماژەی بەوەشكرد، “خوێندكارانی ئەو بەشە ناوخۆییانە داوای دابینكردنی شاشەیەكی گەورەیان دەكرد ئەوەمان بۆ دابینكردن. هاوكات لەڕێگەی پەرلەمانی كوردستانیشەوە دوو بۆیلەر دەهێنین بۆ ئەوەی گرفتی نەبوونی ئاوی گەرم چارەسەر بكەین”.
به وته‌ى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین هۆكارى هێنانى ئامێرى بۆیله له په‌رله‌مانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى، “له پەرلەمان هەمان ئەو بۆیلەرانە هەیە كە ئه‌وان كاریان پێدەكەین، بەڵام لە ئێستادا پەرلەمان كار بە سیستەمێكی دیكەی گەرمكردن دەبەستن و ئەو بۆیلەرانەیان ناوێت، بۆیە بە دابینكردنی شاشەیەكی تەلەفزیۆن و هێنان دوو بۆیلەر لە پەرلەمانەوە بۆ ئەو بەشەناوخۆییانە توانیمان لە 100%ی گرفتەكانی خوێندكاران چارەسەر بكەین”.
سەرۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئەوەشی خستەڕوو، “دابینكردنی دەرماڵە بۆ خوێندكاران لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و ئەو بابەتە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە، تەنیا ئەوە ماوە وەزارەتی دارایی دەستبكات بە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









