نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە 290 هەزار دینارەوە بۆ 245 هەزار دینار دابەزی

دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى سپى ماڵان له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له 290 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 245 هه‌زار دینار دابه‌زى.
له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌مه‌وه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ستیكردووه به دابه‌شكردنى نه‌وت و تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌كه ته‌واو نه‌بووه.
محەمەد ئەحمەد، خاوه‌نى كۆگاى فرۆشتنى نه‌وتى سپییه له شاری سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “لە مساڵدا بەرزترین نرخی نەوت كە تۆمار كرابێت لە مانگی ئەیلول بوو، كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 290 هەزار دینار، بەڵام دواتر وردەورده نرخی نەوت بەرەو دابەزین رۆشت و ئەمڕۆش 4ى كانونى یه‌كه‌م، نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی كە بڕەكەی 216 لیترە بە 245 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “وابڕیاربوو بۆناوچە شاخاوییەكان بڕی 19 ملیۆن لیتر نەوت دابینبكرێت، بەڵام تا ئێستا تەنها 12 ملیۆن لیتر نەوت دابینكراوە، هێشتا دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتایی نەهاتووە بۆیه دیار نییە كەی لە ناو سەنتەری شارەكان دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوت”.
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، “بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی نەوت وەربگرن پێویستمان بە بڕی 110 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەبێت، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە نەوتە دابیننەكراوە و ئێمەش نووسراومان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كردووە بۆ ئەوەی بەزوترین كات دەستبە دابەشكردنی نەوت بكەن لە سلێمانی، بەڵام بە بیانووی ئەوەی بڕی نەوتی سپیان لەبەردەست نییە نازانن كەی دەستدەكەن بە دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شارەكان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








