عێراق ده‌رفه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نمى به‌ڕێژه‌ى 300% له‌ده‌ستدا

پارچه زه‌وییه‌كى به گه‌نم داچێنراو له ده‌شتى بیتوێن | فۆتۆ: محەمەد مستەفا / SNN
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا 20%ى جوتیارانى عێراق ئه‌و بنه‌تۆوه به‌كارده‌هێنن كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێیانده‌درێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم، ده‌شڵێت: “به‌هۆى ئه‌م كاره‌ى جوتیارانه‌وه ئه‌و هه‌له‌مان له‌ده‌ستداوه كه به‌ڕێژه‌ى 300% به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم به‌رزبكه‌ینه‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى كانونى یه‌كه‌م، حه‌مید نایف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، “ئێمه له حكومه‌ت ده‌ستمانكردووه به به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى تۆوو توانیومانه له ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كانمان بنه‌تۆوێك به‌رهه‌مبهێنين كه ئاستى به‌رهه‌م له 400 تۆنه‌وه بۆ هه‌ر دۆنمێك به‌رزبكاته‌وه بۆ هه‌زار و 500 تۆن گه‌نم”.
وتیشى: “ئه‌و بنه‌تۆوه‌ى كه حكومه‌تى عێراقى دابه‌شیده‌كات به‌سه‌ر جووتیاراندا به‌شێوه‌یه‌كه كه ئه‌گه‌ر جوتیارێك به‌شێوه‌یه‌كى ته‌كنیكى باش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وا ده‌كرێت به‌رهه‌م دوو هێنده بكات و له دۆنمێكدا دوو هه‌زار و 500 تۆن گه‌نم به‌رهه‌مبهێنێت”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق ره‌خنه له جووتیاران ده‌گرێت كه ئاماده‌نین ئه‌و بنه‌تۆوه وه‌ك خۆى به‌كاربهێنن و به‌ڵگو پشت به بنه‌تۆوى بازاڕى ڕه‌ش ده‌به‌ستن، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا 20%ى جوتیارانى عێراق ئه‌و بنه‌تۆوه به‌كارده‌هێنن”.
حه‌مید نایف باسى له‌وه‌شده‌كات، “به به‌كارنى بنه‌تۆوه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌كرا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم له‌و وه‌رزه كه تێمانپه‌ڕاند به رێژه‌ى 300% زیادبكرایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و چانسه‌مان له‌ده‌ستدا”.
به وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق، ” 80%ى جوتیارانى عێراق ئه‌و بنه‌تۆوه به‌كارناهێنن كه له حكومه‌تى وه‌ریده‌گرن”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









