ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: پشكی كورد لە بودجەی گشتی بە %14 دیاریدەكرێت

بودجەی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 بنێرێتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ناردنی بۆ پەرلەمان و دەنگدان لەسەر كۆی پرۆژە یاساكە دەكەوێتە ساڵی نوێیوە، هاوكات پشكی كوردیش بە لە %14ی كۆی گشتی بودجەی عێراق دیاریدەكرێت.
د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی (محەممەد شیاع سوودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق داوایكردووە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەلەی تێدا بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پشووی زستانەی پەرلەمان نزیك بووەتەوە و تەنها سێ ڕۆژی ماوە بۆیە گفتوگۆكردنی پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق دەكەوێتە ساڵی نوێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی نوێترین زانیاری كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە بەدەستمان گەیشتووە، دانیشتووانی هەرێمی كوردستان رێژەی 14%ی عێراق پێكدەهێنن و بەپێی ئەم رێژەیە بێت پشكی هەرێمی كوردستان لە نێوان 21 بۆ 28 تریلیۆن دینار دەبێت.
بەوتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، نرخی نەوت لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 لەنێوان 70 بۆ 75 دۆلار دیاركراوە و كۆی گشتیی بودجەش لەنێوان 120 بۆ 130 ملیار دۆلار دەبێت كە بە گەورەترین بودجە دادەنرێت لە مێژووی عێراقدا، هاوكات هەفتەی ڕابردووش شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق گفتوگۆ لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی فیدراڵی عێراق كرا
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









