ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: ئەگەر پارتی بیەوێت “درۆ”یەك بكات ئەوا هێمن هەورامی رادەسپێرێت

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو لێدوانانەی هیمن هەورامی داویەتی لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی و بودجە و داهاتی سلێمانی سەرجەمیان لێدوانی چەواشەكارین و خزمەت بە دۆخەكە ناكەن، بۆیە ئەگەر پارتی بیەوێت دۆرۆك بكات ئەوا هێمن هەورامی ڕادەسپێرێت بۆ ئەو درۆكردنەو هاووڵاتیان دەزانن پارتی چ گەمارۆیەكی خستووەتە سەر سلێمانی.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو لێدوانانەی هێمن هەورامی داویەتی لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتییەوە هیچ خزمەتێك بە دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی كوردستان ناكات، ئەو نادادیەی پارتی بەرامبەر بە سلێمانی ئەنجامی دەدات بەڕۆژی ڕووناك دەبیندرێت و پێویست بەوەناكات هێمن هەورامییەكان بیشارنەوە، بەتایبەت ئەم كابینەیە فشار و گەمارۆیەكی زۆریان خستووەتە سەر ئیدارەی سلێمانی بۆ ئەوەی یەكێتی ڕووبەڕووی گرفت بكاتەوە.
ئاماژەی بەوشكرد، كاتێك هێمن هەورامی باس لە داهات و شەفافیەت دەكات، واباشتر بوو باسی ئەو داهاتەی بكردایە كە لە خاڵی سنوری نێوان هەرێم و سوریا دەستان دەكەوێت و تا ئێستا یەك دیناری ناگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، هەروەها داهاتەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل بە نادیاری ماونەتەوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت كەس نازانێت چەندە و بۆ كوێ دەچێت، بۆیە كاتێك دەكرا باس لە شەفافیەت بكات بۆخۆیان شەفاف بوونایە نەك هەرچی ناشەفافی هەیە لای ئەوانەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هێمن هەورامی و حزبەكەی بەڕاستیانە و لە پەرۆشی ئەنجامدانی هەڵبژاردندان، بابفەرموون بێنە پێشەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی هەموو لایەنە سیاسییەكان بۆ هاووڵاتیانی بسەلمێنن كە دەیانەوێت هەڵبژاردن بكرێت و لیستی دەنگدان پاك بكرێتەوە و بابەتی كۆتاكان چارەسەر بكرێت، بەڵام خۆیان باش دەزانن كە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەم یاسایەی ئێستا و بەم دۆخەوە جگە لەوەی سودی پارتی تێدایە و هەموو حزبەكانی دیكە زەرەرمەند دەبن تیایدا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









