“کۆکردنەوەی پارەی کارەبا راستەوخۆ لە ماڵان داهاتی وەزارەتی كارەبای لە %30 زیادكردووە”

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا كە مانگانە كارمەندەكانیان بچنە بەردەم ماڵەكان و پارەی كارەبا وەربگرن داهاتی وەزارەتی كارەبا لە %30 زیادیكردووە، بەڵام بەشێكی زۆری هاووڵاتییان تا ئێستاش ئامادەنین پارەی کارەبا بدەن.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند:”هەرچەندە پێشتر لەلایەن كارمەندەكانمانەوە مانگانە لەگەڵ گەڕانەوەی پسوڵەی كرێی كارەبا گەڕاون بەسەر كۆڵانەكاندا بۆ كۆكردنەوەی پارەی كارەبا، بەڵام بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییان پێشتر قەرزاربوون وەك پێویست نەدەتواندرا كرێی كارەبا بدەن، بەڵام لەدوای هەڵپەساردنی قەرزەكان تا ڕادەیەكی زۆر باش هاووڵاتییان پابەندن بە پێدانی كرێی مانگانەی كارەبا”.
راشیگەیاند، لەبڕگەیەكی بڕیارەكەی وەزارەتی كارەبا ئاماژە بەوەكراوە كە قەرزی پێشووی هاووڵاتییان هەڵدەپەسێردرێت، واتە هاووڵاتییان دەتوانن تەنها پارەی كارەبای ئەو مانگە بدەن كە لەسەریان هەژمار كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتییان ئازادن لەوەی قەرزەكانیان بدەن یاخود بۆیان بكرێت بە قیست، بۆیە لەقەزاو ناحییەكان تا ئێستاش هیچ بنكەیەكی وەرگرتنی پارە نەكراوەتەوە، بۆیە ئەو بڕیارە زیاتر لەشارەكان كاریگەری هەبووە وەک لە قەزا و ناحییەکان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەدوای جێبەجێكردنی بڕیارەكەی وەزارەتی كارەبا، داهاتی مانگانەی وەزارەتی كارەبا بەڕێژەی لە %30 زیادیكردووە، بە جۆرێك پێشتر ئەگەر مانگانە هاووڵاتییان 100 ملیۆن دینار پارەی كارەبای بۆ حكومەت گەڕاندبێتەوە ئەوا لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی كارمەندەكان دەچنە بەردەم ماڵەكان ئەو داهاتە بۆ 130 ملیۆن دینار زیادیكردووە، بەڵام هێشتا زیاد لە %50ی هاووڵاتییانش ئامادە نین پارەی مانگانەی كارەبا بدەنە ئەو کارمەندانەی كە مانگانە سەردانی ماڵەكان دەكەن بۆ كۆكردنەوەی پارەی كارەبا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









